پێشهاتەکانی فەڵەستین، ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢

دووشەممە 21 تشرینی دووه‌م 2022 - 10:44
https://kurdish.iswnews.com/?p=19736

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزیری جەنگی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ڕاگرتنی فراوانبوونی کاریگەری و تەماحەکانی ئێران زۆر گرنگە و ئەمە یەکێک لەو شتانەیە کە ئیسرائیل بە نیازە لە ڕێگەی بەشێک لە چالاکییەکان لە ژێر چەتری سێنتکۆمدا بەدەستی بهێنێت.

– لە ٩ و ١٠ی ئەم مانگە لانیکەم ٢٧ ئۆپەراسیۆنی دژە ئیسرائیلی لە نێویاندا چوار ئۆپەراسیۆنی تەقەکردن، ڕووبەڕووبوونەوەی دانیشتوانی زایۆنی و هێرشکردنە سەر ئۆتۆمبێلەکانیان لە کەرتی ڕۆژئاوا ڕوویاندا و بە هۆیەوە دوو ئیسرائیلی برینداربوون.
– یۆنی بن مناحیم، ​​نووسەر و شرۆڤەکاری ناسراوی ئیسرائیلی ڕایگەیاندووە، مەترسیدارترین هەڕەشەکان کە ڕووبەڕووی بنیامین ناتانیاهۆ دەبێتەوە لە دوای گرووپی بێشەی شێرەکان (عرین الاسود)، کەتیبەی جنینە لە ژێر فەرماندەیی ئەبو ڕەعد کە لە چالاکوانانی فەتح و جیهادی ئیسلامی و کەتیبەی بەلاتە لە نابلوس پێکهاتووە.
– بە پێی میدیای عیبری واڵلا، لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا لانیکەم ٣٢٠ هەزار فیشەک لە بنکەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی دزراون کە بەشێک لەو فیشەکانە گەیشتوونەتە دەستی گرووپە خۆڕاگرییەکانی فەلەستین.
– سەرۆک کۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، شاکر ئۆزکان تورونلاری وەک باڵیۆزی نوێی ئەم وڵاتە بۆ فەلەستینی داگیرکراو دەستنیشان کرد.
– بێنی گانتز وەزیری جەنگی ڕژێمی ئیسرائیل بەدواداچوونەکانی پۆلیسی فیدراڵی ئەمریکا لە بارەی شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووسی فەلەستینی-ئەمریکی شیرین ئەبوعاقلە بە هەڵەیەکی گەورە ناوبرد و ڕایگەیاند کە ئەم ڕژێمە لە پشت سەربازەکانیەوە وەستاوە و لەم ڕووەوە هاوکاری واشنتۆن ناکات .
– لە ١٤ی ئەم مانگە، هێزەکانی داگیرکەری زایۆنیستی ماڵی هاووڵاتییەکی فەلەستینییان لە شارۆچکەی سەعیر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەلخەلیل خاپوور کرد.
– لە ١٤ی ئەم مانگە شاندێکی باڵای بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستینی حەماس بە سەرۆکایەتی موسا ئەبو مەرزوق جێگری بەرپرسی نووسینگەی سیاسی ئەم بزووتنەوەیە لە دەرەوەی وڵات لەگەڵ عەباس ئیبراهیم بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایشی لوبنان لە بەیروت کۆبووەوە.
– لە ١٥ی ئەم مانگە لە ئەنجامی هێرشی دوو فەلەستینی بە چەکی سارد بۆ سەر گرووپێک لە زایۆنیستەکان لە شارۆچکەی ئاریێل لە کەرتی ڕۆژئاوا، سێ کەس کوژران و سێ زایۆنیستی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.
– تۆر وینسلاند، ڕێکخەری ئاشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، داوای لێکۆڵینەوەی خێرا و هەمەلایەنە لە بارەی شەهید بوونی فلە ئەلمەسالمە، کچێکی تەمەن ١٩ ساڵانی فەلەستینی، لەلایەن سەربازانی ڕژێمی زایۆنی لە شارۆچکەی بیتونیا لە ڕۆژاوای ڕامەڵڵا کرد.
– بێنی گانتز، وەزیری جەنگی ڕژێمی ئیسرائیل، پەسندکردنی پلانی دروستکردنی دیوارێکی ١٠٠ کیلۆمەتری لە بەشی باکووری کەرتی ڕۆژئاوا ڕاگەیاند.
– لە ١٦ی ئەم مانگە، دوای گەیشتنی بە فەلەستینی داگیرکراو، ژەنەڕاڵ مایکل کۆریلا، فەرماندەی بارەگای ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیا (سێنتکۆم) لەگەڵ ئەڤیڤ کۆخەوی، سەرۆک ئەرکانی گشتی سوپای ئیسرائیل کۆبووەوە.
– لە ١٦ی ئەم مانگە بە پێی ڕاگەیاندنی پارتی لیکود، دیدارەکانی بنیامین ناتانیاهۆ لەگەڵ دوو پارتی ڕاستڕەوی زایۆنیزمی ئایینی و جوولەکەی تەوراتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ بە هۆکاری نادیار هەڵوەشایەوە.
– لە ١٨ی ئەم مانگە، بێنی گانتز، وەزیری جەنگی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ڕاگرتنی فراوانبوونی کاریگەری و تەماحەکانی ئێران زۆر گرنگە و ئەمە یەکێک لەو شتانەیە کە ئیسرائیل بە نیازە لە ڕێگەی بەشێک لە چالاکییەکان لە ژێر چەتری سێنتکۆمدا بەدەستی بهێنێت.
– لە ١٨ی ئەم مانگەدا خۆڕاگری فەلەستین بە مەبەستی درێژەدان بە تاقیکردنەوەی موشەکی بۆ بەهێزکردنی توانای سەربازیی خۆی، چەند موشەکێک بەرەو دەریا تەقاندەوە.
– پەرلەمانی کۆماری ئازەربایجان دەنگی بە کردنەوەی باڵیۆزخانەی ئەم وڵاتە لە فەلەستینی داگیرکراو دا. وەزارەتی دەرەوەی رژێمی زایۆنیستیش بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکدا پێشوازی لەم بڕیارەی کۆماری ئازەربایجان کرد.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *