دەستبەسەرکردنی ٧٥٠ منداڵی فەلەستینی لە سەرەتای ئەمساڵەوە

شەممە 19 تشرینی دووه‌م 2022 - 21:49
https://kurdish.iswnews.com/?p=19702

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕژێمی زایۆنیستی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ٧٥٠ منداڵی فەلەستینی دەستبەسەر کردووە.

لە ڕاپۆرتێکدا بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵان کە دەکەوێتە ٢٠ی ئەم مانگە، یانەی زیندانیانی فەلەستینی ڕایگەیاند کە ژمارەیەک لەو منداڵانە لە کاتی دەستبەسەرکردنیان بە گوللەی سەربازانی ئیسرائیلی بریندار بوون.

لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە کە ١٦٠ منداڵ لە ئێستادا لە زیندانەکانی ڕژێمی زایۆنیدا بە دیل گیراون. ٥ لەو منداڵانە لە ژێر دەستبەسەرکردنی کاتیدان.

یانەی زیندانیانی فەلەستینی زیادی کرد: ڕژێمی زایۆنیستی لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٥ەوە تا ئێستا زیاتر لە ٩٣٠٠ جار هەوڵی دەستبەسەرکردنی منداڵانی فەلەستینی داوە کە زۆربەی منداڵە دەستگیرکراوانە دانیشتووی شاری قودس بوون.

ڕاپۆرت و ئامارەکانی ناوەندە یاساییەکانی فەڵەستین دەریدەخەن کە زۆربەی منداڵانی فەلەستینی لە کاتی دەستبەسەرکردن و دواتریشدا لەلایەن سەربازانی ئیسرائیلەوە ئەشکەنجە دەدرێن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *