دیدار و گفتوگۆی وەزیری دەرەوەی عومان لەگەڵ بەشار ئەسەد

پێنجشەممە 17 تشرینی دووه‌م 2022 - 11:19
https://kurdish.iswnews.com/?p=19662

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە دیدارێکدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عومان و شاندی یاوەری لە دیمەشق، سەرۆکی سووریا ڕایگەیاند کە “دیالۆگێکی ڕاشکاوانە لەسەر ئاستی عەرەبی بۆ خزمەتکردنی کێشەکانی ناوچەکە و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تەحەددایانەی ڕووبەڕووی گەلەکەی دەبێتەوە، بابەتێکی پێویستە.”

ئێوارەی ڕۆژی رابردوو چوارشەممە، بەشار ئەسەد، سەرۆکی کۆماری سووریا، میوانداری “بەدر بن حەمەد ئەلبوسەعیدی” وەزیری دەرەوەی عومان و شاندی یاوەری لە دیمەشق کرد.

ماڵپەڕی سانا بڵاویکردەوە، بەدر بن حەمەد ئەلبوسەعیدی پەیامی سوڵتان هەیسەم بن تاریق سوڵتانی عومان سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات بە بەشار ئەسەد گەیاندووە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەسەد لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عومان سەبارەت هاوکارییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات، پێشهاتەکانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی گفتوگۆ و بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کردووە.

بەشار ئەسەد جەختی لەوە کردەوە کە گفتوگۆیەکی ڕاشکاوانە لەسەر ئاستی عەرەبی پێویستییەکە بۆ خزمەتکردنی پرسەکانی ناوچەکە و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تەحەددایانەی ڕووبەڕووی گەلەکەی دەبێتەوە.

سەرۆکی سووریا وتی: ئەوەی عومان جیا دەکاتەوە، سیاسەتی پرەنسیپی و هاوسەنگ و شەفافیەتی هەڵوێستەکانی بە پاراستنی ناسنامەی عەرەبیدایە.

وەزیری دەرەوەی عومان هەروەها سووریای بە وڵاتێکی گرنگ لە ناوچەکە زانی و جەختی لەوە کردەوە کە عومان بە تامەزرۆییەوە بەردەوامە لە ڕاوێژ و هەماهەنگی لەگەڵیدا سەبارەت بە دۆخی ناوچەکە و پرسەکانی هاوبەش.

ناوبراو ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی گرنگییەکی تایبەت بە پەرەپێدانی هاوکارییەکان دەدات کە بەرژەوەندی گەلی هەر دوو وڵاتی دۆست دابین دەکات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *