بە درۆنێکی خۆکوژی هێرش کرایە سەر کەشتیەکی ئیسرائیلی لە کەناراوەکانی عومان

چوارشەممە 16 تشرینی دووه‌م 2022 - 16:44
https://kurdish.iswnews.com/?p=19659

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ کەشتییەکی نەوتهەڵگری بیانی (سەر بە ئیسرائیل) لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی نەناسراوەوە لە کەناراوەکانی عومان هێرش کرایە سەر.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە میدیاکانی ڕۆژئاوا بڵاویان کردووەتەوە، ناوی ئەم کەشتییە نەوتهەڵگرە PACIFIC ZIRCON بووە کە ئاڵای لیبێریای لەسەر بووە. ئەم کەشتییە نەوتهەڵگرە لە بەندەری “صحار” لە کەناراوەکانی عومانەوە بەرەو بوینس ئایرێس لە ئەرجەنتین بەڕێوە بووە کاتێک فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی نەناسراو هێرشی کردۆتە سەر.
بەپێی هەواڵی میدیا زایۆنیستەکان، ئەم کەشتییە هی وەبەرهێنەرێکی ئیسرائیلییە بە ناوی “ئیدان ئۆفەر”.

فەرماندەیی کەشتیەگەلی سوپای ئەمریکا ئەم هێرشەی پشتڕاست کردەوە و میدیاکانی ئیسرائیلیش ئێرانیان بە ئەنجامدانی ئەو هێرشە تۆمەتبار کردووە.

جێی ئاماژەیە لە هاوینی ساڵی ڕابردوودا دوو کەشتی ئیسرائیلی بە ناوەکانی “MERCER STREET” و “CSAV TYNDALL” لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان و بەلەمێکی خۆکوژی نەناسراوەوە لە کەناراوەکانی دەریای عومان کرانە ئامانج. بە لەبەرچاوگرتنی ئەو گرژییانەی کە هاوپەیمانی ئەمریکی و ئیسرائیل لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیادا دروست کردووە، ئەگەری ئەوە هەیە کە ئەم هێرشانە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە ئەنجامدرابێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *