پێشهاتەکانی سووریا، ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢

چوارشەممە 16 تشرینی دووه‌م 2022 - 12:47
https://kurdish.iswnews.com/?p=19641

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ گرووپی تیرۆریستی داعش ئۆتۆمبێلێکی سەر بە هێزەکانی سوریای دیموکراتیان لە شاری بەسیرە لە پارێزگای دێرەزوور کردە ئامانج و لەئەنجامدا سێ سەربازی هێزەکانی سوریای دیموکرات کوژران.

١- حەلەب:
– لە ١٤ی ئەم مانگە، ١١٩مین دەوریەی سەربازی هاوبەشی ڕووسیا و تورکیا لە ناوچەکانی دەوروبەری شاری کۆبانێ (عەین عەرەب) ئەنجامدرا.
– لە ١٣ی ئەم مانگە پێگەکانی هێزە کوردییەکان لە نزیک شاری تەل رەفعەت بە هێرشی تۆپخانەیی لەلایەن هێزە چەکدارەکانی سەر بە تورکیاوە کرانە ئامانج.

٢- ئیدلب:
– لە ١٣ی ئەم مانگە، پێگەکانی چەکدارەکان لە ناوچەکانی ئەلبارە، معربلیت و بێنین لە باشووری ئیدلب، کرانە ئامانجی هێرشی تۆپخانەکانی سوپای سووریا.
– لە ١٤ی ئەم مانگە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سەر بە هێزە چەکدارەکان لەلایەن سوپای سووریاوە لە میحوەرەکانی ڕۆژهەڵاتی ئیدلب خرایە خوارەوە.
– ١٥ی ئەم مانگە، پێگەکانی هێزە چەکدارەکان لە ناوچەی کنسفرە لە باشووری ئیدلب، کرانە ئامانجی هێرشی تۆپخانەکانی سوپای سووریا.

٣- دەرعا:
– لە ١٤ی ئەم مانگە، لە پێکدادانی گروپە چەکدارە خۆجێییەکان و گروپی داعش لە گەڕەکی ئەلسەد لە شاری دەرعا، ئۆتۆمبێلێکی سەر بە تیرۆریستانی داعش تەقیەوە. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر زیانەکانی ئەم ململانێیە بڵاونەکراوەتەوە.
– لە ١٣ی ئەم مانگە ئەندامێکی پێشووی هێزە چەکدارەکان لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە لە شاری جاسم تیرۆرکرا.
– لە ١٢ی ئەم مانگە یەکێک لە هێزەکانی سوپای سووریا لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە لە شاری ئەلمسیرفە کوژرا.

٤- دێرەزوور:
لە ١٤ی ئەم مانگەدا، گروپی تیرۆریستی داعش بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە ئۆتۆمبێلێکی سەر بە هێزەکانی سوریای دیموکراتیان لە شاری بەسیرە کردۆتەوە ئامانج. بەگوێرەی زانیارییەکانی داعش، لەئەنجامی ئەم هێرشەدا، سێ کەس لە هێزەکانی هەسەدە کوژراون کە فەرماندەیەکی مەیدانییان تێدابووە.

٥- ڕەققە:
لە ١٣ی ئەم مانگە دوو کەس لە هێزە کوردییەکان بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە ناوچەی ئەلکەرامە لە ڕۆژهەڵاتی ڕەققە کوژران.

٦- حەسەکە:
– لە ١٥ی ئەم مانگە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا بە هێرشی تۆپخانەیی ناوچەکانی دەوروبەری شاری ئەبوراسین لە باکووری حەسەکەیان کردە ئامانج.
– لە ١٢ی ئەم مانگە، هێزە چەکدارەکانی جەیش ئەلوەتەنی (یەکێک لەو گروپە چەکدارانەی سەر بە تورکیا) فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سەر بە هێزە کوردییەکانی لە گوندی “باب ئەلخەیر” خستە خوارەوە.

٧- حومس:
لە ١٣ی ئەم مانگە فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ژمارەیەک مووشەکیان ئاراستەی بنکەی ئاسمانی شەعیرات لە پارێزگای حومسی سووریا کرد. ئەم هێرشە بووە هۆی گیان لەدەستدانی دوو کەس لە هێزەکانی سوپای سووریا و برینداربوونی سێ دیکەش.

٨- لە ١٤ی ئەم مانگەدا، ناوەندی ئاشتەوایی ڕووسیا لە سوریا ڕایگەیاند: چەکداران ٤ جار ئاگربەستیان لە ناوچەی ئیدلب پێشێل کردووە.

٩- لە ١٤ی ئەم مانگە وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی چوار کەس لە هێزە کوردییەکانی لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی ڕاگەیاند.

١٠- لە ١٣ی ئەم مانگە هێزەکانی هەسەدە ڕەتیانکردەوە لە تەقینەوەکەی ئیستانبوڵی تورکیا دەستیان هەبووبێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *