ئۆپەراسیۆنی دژە زایۆنی لە کەرتی ڕۆژئاوا + ڤیدیۆ

سێشەممە 15 تشرینی دووه‌م 2022 - 16:16
https://kurdish.iswnews.com/?p=19615

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی هێرشی دوو فەلەستینی بۆ سەر زایۆنیستەکان لە شارۆچکەی ئاریێل، لانیکەم سێ کەس کوژران و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.

لە میانەی هێرشی دوو فەلەستینی بە چەکی سارد بۆ سەر ژمارەیەک لە زایۆنیستەکان لە شارۆچکەی ئاریێل لە کەرتی ڕۆژئاوا، سێ زایۆنی کوژران و سێ دیکەش بە سەختی بریندار بوون کە باری تەندروستی یەکێکیان ناجێگیرە.

چەند خولەکێک دوای ڕووداوەکە، یەکێک لە هێرشبەرە فەلەستینییەکان بە ناوی “محەمەد سەواف”ی تەمەن ١٩ ساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیلەوە تەقەی لێکرا، و گیانی لەدەستدا. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی کەسی دووەمی ئەم هێرشە لەبەر دەستدا نییە.

شایانی باسە لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵیشدا چەکدارێکی فەلەستینی بە ناوی “محەمەد کامل ئەلجەعبری” لە نزیک شارۆچکەی کریات ئەربەعە لە شاری ئەلخەلیل لە باشووری کەرتی ڕۆژئاوا تەقەی لە سەربازانی ئیسرائیلی کرد و لە ئەنجامدا زایۆنیستێک کوژرا و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *