ناتانیاهۆ ئاماژە بە شازادەی جێنشینی بەحرەین: دەرفەتی گەورەمان لە پێشە
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی بە شازادەی جێنشینی بەحرەینی ڕاگەیاند کە هەردوولایەن “دەرفەتی گەورە”یان لە پێشە و هیوای خواست کە بەم زووانە سەردانی ناوچە داگیرکراوەکاندا بکات.
ڕۆژنامەی یەدیعوت ئەحرۆنۆت نووسیویەتی، نووسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە ناوبراو لەگەڵ سەلمان بن حەمەد ئال خەلیفە، شازادەی جێنشینی بەحرەین، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەنجام داوە.
بەپێی ئەم ڕاگەیەندراوە، لەم پەیوەندییەدا شازادەی جێنشین خواستی خۆی بۆ فراوانکردن و قووڵترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا و پێشخستنی هاوکارییەکان راگەیاندووە.
ناتانیاهۆ هەروەها بە شازادەی جێنشینی بەحرەین ڕاگەیاندووە، دەرفەتی زۆریان لە پێشە و ئەویش بەوپەڕی چاوەڕوانییەوە چاوەڕوانی بەردەوامی هاوکاریی ڕاستەوخۆی نێوان هەردوولایە و هیوادارە بەم نزیکانە لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستیندا بیبینێت.
ڕۆژی یەکشەممە سەرۆکی ڕژێمی زایۆنیستی بە فەرمی ناتانیاهۆی بۆ پێکهێنانی حکومەت ڕاسپارد و ڕایگەیاند کە حکومەتەکەی ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ وڵاتانی دیکەی ناوچەکە پەرە پێدەدات.
لە مانگی ئەیلولی ٢٠٢٠، بەحرەین و ئیمارات بە سەرپەرشتی و نێوەندگیری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕێککەوتنێکیان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی لە واشنتۆن واژۆ کرد.
لێدوانەکان