ئەردۆغان: ئەنجامدەرانی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی ئیستانبوڵ دەگەنە سزای خۆیان
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند، ئەنجامدەرانی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی شەقامی ئیستیقلال لە ئیستانبوڵ دەگەنە سزای خۆیان و بەرپرسان لە هەوڵی ئاشکراکردنی ناسنامەی ئەنجامدەرانی تەقینەوەکەن.
پارێزگاری ئیستانبوڵ، عه‌لی یه‌رلیكایا له رێگه‌ی هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر په‌یامێكی له‌وباره‌یه‌وه بڵاوكردەوە و تێیدا رایگه‌یاند: “ئه‌مڕۆ نزیک كاتژمێر ١٦:٢٠ له شه‌قامی ئیستیقلال له ته‌قسیم سه‌ربه ناوچه‌ی به‌یئۆغڵو، ته‌قینه‌وه‌یه‌ک روویداو. تیمه‌كانی ئاسایش، ته‌ندروستی، ئاگركوژێنه‌وه و ئافاد ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كراون. ته‌قینه‌وه‌كه بریندار و گیانله‌ده‌ستدانى لێكه‌وتووه‌ته‌وه. پێشهاته‌كان بۆ رای گشتیی بڵاوده‌كرێنه‌وه”.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان هەروەها لەمبارەیەوە راگەیاند: بەپێی ئەو زانیارییانەی لە پارێزگاری ئیستەنبووڵەوە بە دەستم گەیشتوون، شەش کەس گیانیان لەدەستداوە کە چواریان لە شوێنی رووداوەکە و دووانیان لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە. هەروەها ٥٣ کەسیش بریندارن. ئەم ژمارانە لەلایەن پارێزگارەوە بۆم هاتوون. راستەوخۆ دوای ئەو هێرشە ناپاکە، هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و بریندارانیش گواستراونەتەوە نەخۆشخانە. هەوڵەکانی تیرۆریستان بۆ ئەوەی تورکیا ملکەچ بکەن هەروەک چۆن پێشتر سەرکەوتوو نەبوون، ئێستاش سەرکەوتوو نابن.
لێدوانەکان