دوایین هەواڵەکان لە ململانێ سەربازییەکانی کەرتی ڕۆژئاوا، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢

یەکشەممە 13 تشرینی دووه‌م 2022 - 19:16
https://kurdish.iswnews.com/?p=19513

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرەڕای ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکانی دەزگا ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، ئۆپەراسیۆنەکانی فەلەستینیەکان لە کەرتی ڕۆژئاوا ڕووی لە زیادبوون کردووە.

لە ٩ و ١٠ی ئەم مانگە لانیکەم ٢٧ ئۆپەراسیۆن لە دژی ئیسرائیل لەوانە چوار ئۆپەراسیۆنی تەقەکردن، ڕووبەڕووبوونەوەی دانیشتوانی زایۆنیست و هێرشکردنە سەر ئۆتۆمبێلەکانیان لە کەرتی ڕۆژئاوا ئەنجامدراوە و بەهۆیەوە دوو ئیسرائیلی برینداربوون.

لە درێژەی ئەم گرژییانەدا، هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستین تەقەیان لە ژمارەیەک سەربازی ئیسرائیلی لە نزیک دەروازەی شارۆچکەی بەیت ئەمر لە باکووری ئەلخەلیل کردووە.

هەر لەم بارەیەوە، سوپای ڕژیمی زایۆنیستی بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و هەواڵی تەقەکردن لە سەربازانی ئەم ڕژیمەی پشتڕاست کردەوە و رایگەیاند کە ئەم ڕووداوە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە. بەپێی ڕاگەیاندنی سوپای ئیسرائیل، ئەم ئۆپەراسیۆنە لەلایەن هێزەکانی “کەتیبەکانی شەهیدانی ئەقسا” ئەنجامدراوە.

لە درێژەی زنجیرە ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکانی ئیسرائیل، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج فەلەستینی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم ڕژیمە لە کەرتی ڕۆژئاوا بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی دژە زایۆنی دەستبەسەر کران.

سەرەڕای رێوشوێنە ئەمنییەکان لە کەرتی ڕۆژئاوا و هەوڵە بەردەوامەکانی دەزگا ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، ئۆپەراسیۆنەکانی فەلەستینیەکان ڕووی لە زیادبوون کردووە، بەجۆرێک لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ەوە دەیان هەزار ئۆپەراسیۆن لەدژی ئیسرائیل لە کەرتی ڕۆژئاوا و قودسی داگیرکراو لەلایەن فەلەستینییەکانەوە ئەنجامدراوە، کە بەهۆیەوە ٢٥ زایۆنی کوژراون و ٤٢٠ی کەسی دیکەش برینداربوون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *