شێخ عیسا قاسم: بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی بەحرەین خیانەتە
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕێبەری شیعەکانی بەحرەین ڕایگەیاند کە ئەرکی تەواوی بەحرەینییەکان بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانە، و جەختی لەوە کردەوە کە بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکان بە واتای خیانەتە.
ئایەتوڵڵا شێخ عیسا قاسم، رێبەری شیعەکانی بەحرەین، لە سەروبەندی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لەو وڵاتەکەدا وتی: هەڵبژاردنەکان بۆ بەحرەینەکان تاقیکردنەوەیە و بەشدارییەکی چالاکە لەودا بە مانای شکستهێنانە لە تاقیکردنەوەکەدا.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: پەرلەمان بۆ خزمەتکردنی خەڵک دامەزراوە نەک خزمەتکردنی حکومەت. ئەو پەرلەمانانەی کە خزمەت بە خەڵک نەکەن، کارەسات دروست دەبێت.
شێخ عیسا قاسم هەروەها رایگەیاند: خەڵکی شایستە و دڵسۆز لە هەڵبژاردنەکاندا لابراون؛ کەواتە پەرلەمان بە بەتاڵی لە خەڵکی شایستە و دڵسۆز دەمێنێتەوە.
ڕێبەری شیعەکانی بەحرەین وتی: سوپا و هێزە ئەمنییەکان و ئەو بیانییانەی کە ڕەگەزنامەی بەحرەینییان وەرگرتووە بەشداری لە هەڵبژاردنەکان دەکەن. ئەوانەی کە بەرژەوەندییەکانی نیشتمان و ئایین و میللەت بۆیان گرنگە، دەبێت بزانن کە پەرلەمانی داهاتوو هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ پەرلەمانی ئێستادا نابێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: رژێمی بەحرەینی ٩٤ هەزار کەسی لە مافی دەنگدان بێبەش کردووە. کاندیدبوون لە هەڵبژاردنەکان یان دەنگدان بە واتای پشتگیری لە گێژاوی سیاسی و هەروەها پەسەندکردنی سیاسەتی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ رژێمی زایۆنیستییە کە رژێمی بەحرەین گرتووەتەوە بەر.
شێخ عیسا قاسم ئاماژەی بەوەشکرد: رژێمی بەحرەین ناوەندێکی دەنگدانی لە ئیسرائیل کردۆتەوە.
لێدوانەکان