لە سەرەتای ئەمساڵەوە هێزەکانی ئیسرائیلی چەند فەلەستینییان شەهید کردووە؟

شەممە 12 تشرینی دووه‌م 2022 - 09:57
https://kurdish.iswnews.com/?p=19467

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ناوەندی مافی مرۆڤی فەلەستین لە ڕاپۆرتێکدا ژمارەی ئەو فەلەستینیانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە (٢٠٢٢) بە دەستی هێزەکانی رژێمی زایۆنیستیەوە شەهید کراون، ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤی فەلەستین: لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ەوە ڕژێمی زایۆنیستی ١٦٤ فەلەستینی شەهید کردووە کە ٣٣ کەسیان منداڵ و ٨ کەسیان ژن بوون.

ئەم ناوەندە رایگەیاندووە: سەدان فەلەستینی هەروەها بە تەقەی سەربازانی زایۆنیستی لە کەرتی ڕۆژئاوا و کەرتی غەززە بریندار بوون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، زایۆنیستەکان بە ڕووخاندنی ١٤٤ خانووی فەلەستینیەکان، بوونەتە ھۆی ئاوارەبوونی سەدان فەلەستینی و فەرمانی رووخاندن و چۆڵکردنی سەدان خانووی دیکەشیان دەرکردووە.

ئەم ڕاپۆرتە دەشڵێت، هێزە داگیرکەرەکان لە ٧ هەزار و ٧١٣ ئۆپەراسیۆندا هەڵیانکوتایە سەر کەرتی ڕۆژئاوا و قودسی داگیرکراو و لە ئەنجامدا ٤ هەزار و ٣٣١ هاووڵاتی فەلەستینی لەوانە ٤٣٢ منداڵ و ٤٥ ژن دەسبەسەر کراون.

لە غەززە هەروەها زایۆنیستەکان بە هێرشێکی سنووردار بۆ ڕۆژهەڵاتی ئەم ناوچەیە ٩٧ کەسیان دەستبەسەر کردووە کە ٥٨ کەسیان ماسیگری فەلەستینی بوون.

باردۆخی ئەم ڕۆژانەی ناوچە داگیرکراوەکان بە تایبەت لە کەرتی ڕۆژئاوا زۆر تایبەتە و خەڵک و هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستین بە هەر شێوەیەک بێت وەڵامی تاوانە بێشومارەکانی زایۆنیستەکان دەدەنەوە و ئەمەش باردۆخێکی تایبەتی بۆ زایۆنیستەکان دروست کردووە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە زایۆنیستەکان تا ئێستا تەنیا لە باشووری ناوچە داگیرکراوەکان و لە کەرتی غەززە رووبەڕووی فەلەستینییەکان دەبوونەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *