ئاگرکەوتنەوەیەکی گەورە لە نزیک دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئیسرائیل؛ پەیامی مانادار لە سێ ڕووداوی گرنگ!

پێنجشەممە 10 تشرینی دووه‌م 2022 - 19:44
https://kurdish.iswnews.com/?p=19423

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوای ماوەیەکی کەم لە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر تانکەرەکانی هەڵگری سووتەمەنی لەسەر سنووری نێوان عێراق و سوریا، ئاگرێکی گەورە لە نزیک دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی کەوتەوە و وەزیری جەنگی ئیسرائیل ئامادەیی ئەو ڕژیمەی بۆ هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران ڕاگەیاند.

ڕۆژی ڕابردوو هەندێک لە میدیاکانی زایۆنیستی ئاگرکەوتنەوەیەکی بەرفراوانیان لە ڕۆژهەڵاتی “دیمۆنا” کە دامەزراوەی سەرەکی ئەتۆمی ئەم ڕژێمەیە بڵاوکردەوە.

ئەم ئاگرکەوتنەوە گەورەیە لە شارۆچکەی زایۆنی نشینی “موشاف عیدان” لە ڕۆژهەڵاتی دیمۆنا ڕوویداوە، بەڵام تا ئێستا هیچ هەواڵێک سەبارەت بە زیانەکانی بڵاونەکراوەتەوە.

سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە، میدیاکان هەواڵی هێرشێکی ئاسمانییان بۆ سەر چەند تانکەری هەڵگری سووتەمەنییان لەسەر سنووری عێراق و سووریا بڵاوکردەوە کە بۆ لوبنان بارکرابوون.

لە کاتێکدا هەندێک لە میدیاکان هەر لە سەرەتادا هۆکاری هێرشکردنە سەر تانکەری سووتەمەنییان بۆ ئەمریکا گەڕاندەوە، بەڵام سوپای ئەو وڵاتە ڕەتیکردەوە واشنتۆن هیچ تێوەگلانێکی لەم هێرشەدا هەبێت.

دوای ئەوەی ئەمریکا ڕەتیکردەوە هێرشەکەی سەر تانکەرەکانی سووتەمەنی ئەنجام دابێت، پەنجەی تۆمەت ئاراستەی ڕژێمی زایۆنیستی کرا کە پێشینەی بەشداریکردنی لەم جۆرە کردەوانەیدا هەیە.

بابەتێکی دیکەی بەرچاو لەم پێوەندییەدا هاوکاتی ئەم رووداوانە لەگەڵ لێدوانە هەڕەشەئامێزەکانی “بێنی گانتز” وەزیری جەنگی ڕژێمی زایۆنیستی بوو سەبارەت بە توانای ئەم ڕژیمە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لە دژی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران.

بێنی گانتز لەم بارەیەوە ڕایگەیاند: “ئێمە گەیشتوینەتە ئامادەیی، توانای (زیاتر)مان هەیە کە پەرەی پێدەدەین. دەبێت ئەم بژاردەیە ئامادە بکەین”.

تا ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی سەبارەت بە پەیوەندی ئەو ڕووداوانە بە یەکترەوە بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام شارەزایانی ئاگادار، بە شیکردنەوەی ڕووداوە هاوشێوەکانی ڕابردوو، ئەگەری ئەوە ڕەت ناکەنەوە کە ڕووداوەکانی سەرەوە پەیوەندییان بە یەکترەوە هەبێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *