دوایین هەواڵەکان لە ململانێ سەربازییەکانی کەرتی ڕۆژئاوا، ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی ململانێی چەکداری لە نێوان گروپی خۆڕاگری بێشەی شێرەکان (عرین الاسود) و سەربازانی ڕژیمی زایۆنیستی لە شاری نابلوس، فەلەستینییەک شەهید بوو و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
دوای ڕاگەیاندنی میدیاکانی عیبری سەبارەت بە رەزامەندی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لەسەر دەستدرێژیی ئەندامانی کنێست بۆ سەر گۆڕی حەزرەتی یوسف (د.خ) لە شاری نابلوس، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەک لە ئەندامانی ڕاستڕەو و توندڕەوی کنێست، لەسەر داوای یۆسی داگان، سەرۆکی ئەنجومەنی شارۆچکە زایۆنی نشینەکان لە باکووری کەرتی ڕۆژئاوا، دەستدرێژیان کردە سەر گۆڕی حەزرەتی یوسف (ع) و ڕێوڕەسمی تەلمودییان لەم شوێنە ئەنجام دا.
دوابەدوای هێرشی زایۆنیستەکان بۆ سەر نابلوس، ڕوبەڕوبوونەوە لەنێوان هێزەکانی گروپی خۆڕاگری بێشەی شێرەکان (عرین الاسود) و سەربازانی ڕژێمی زایۆنیدا ڕوویدا کە لەئەنجامدا چەکدارێکی فەلەستینی بە ناوی “مەهدی حەشاش” شەهید بوو و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
لە ماوەی ٧٢ کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە ١٩ فەلەستینی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی دژە زایۆنی لە کەرتی ڕۆژئاوا دەستبەسەر کراون. سەرەڕای دەستبەسەرکردنی بەربڵاو و رێوشوێنە ئەمنییەکان لە کەرتی ڕۆژئاوا، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، لانیکەم ١٣ ئۆپەراسیۆنی دژە زایۆنی لە کەرتی ڕۆژئاوا و قودسی داگیرکراو ڕوویانداوە، کە ئاماژەیە بە لاوازی ئەمنی ڕژێمی زایۆنیستی و بێتوانایی دەزگا ئەمنییەکانی ئەم ڕژێمە لە مامەڵەکردن لەگەڵ کردەوەکانی گروپەکانی خۆڕاگری فەڵەستین.
لێدوانەکان