نوێترین هەواڵەکان لە بەرەی خێرسۆن؛ پاشەکشەی ڕووسەکان و پێشڕەوی سوپای ئۆکرانیا!

چوارشەممە 9 تشرینی دووه‌م 2022 - 22:32
https://kurdish.iswnews.com/?p=19411

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە درێژەی هەواڵە نافەرمییەکان سەبارەت بە کشانەوەی هەنگاو بە هەنگاوی سوپای ڕووسیا لە بەرەی خێرسۆن و دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سوپای ئۆکرانیا لەم میحوەرەدا، سەرچاوە ناوخۆییەکان وێنەی وێرانکردنی سێ پردی گرنگ لە ناوچەی ناڤاسیلیڤسکی، داریۆڤسکی و تیاجینسکی (بازنەی زەرد) لە باکووری شاری خێرسۆن، لەلایەن سوپای ڕووسیاوە بڵاوکردەوە.

دەسەڵاتدارانی ڕووسیا هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەم بارەیەوە نەداوە، بەڵام پێدەچێت سوپای ڕووسیا سەرقاڵی کشانەوە لە ناوچەکانی پارێزگای خێرسۆن بێت!

لە ئێستادا ململانێکانی نێوان سوپای ڕووسیا و ئۆکرانیا لە ناوچەکانی سنیهۆریڤکا، بلاهودانتێ و سۆڵداتسکی و شوێنەکانی دیکەی بەرەی باکووری خێرسۆن بەردەوامە و هەردوولا هێرشی ئاسمانی و تۆپخانەییان بۆ سەر پێگەکانی یەکتر زیاد کردووە.

کیریل ستێرمۆسۆڤ، جێگری پاڕێزگاری خێرسۆن لە ڕووداوێکدا لە ناوچەی گنیچێسک لە باکووری نیمچە دوورگەی کریمیا گیانی لەدەستدا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *