هەوڵەکانی تورکیا بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە بازرگانییەکانی لەگەڵ سووریا

چوارشەممە 9 تشرینی دووه‌م 2022 - 22:07
https://kurdish.iswnews.com/?p=19407

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ پارتی وەتەنی تورکیا ڕایگەیاند کە تا کۆتایی ئەمساڵ بە مەبەستی زەمینەسازی بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە بازرگانییەکان لەگەڵ سووریا سەردانی دیمەشق دەکەن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی “ڕووسیا ئەلیوم”، دۆغو پەرەنچیك سەرۆکی پارتی وەتەنی تورکیا، یەکێک لە پارتەکانی هاوپەیمانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، لە وتارێکی حزبیدا وتی: “لە مانگی تشرینی دووەم یان کانوونی یەکەم، لەسەر بانگهێشتی بەشار ئەسەد، لەگەڵ ئادهام سانجاق، بازرگانێکی تورک سەردانی دیمەشق دەکەن.”

ناوبراو وتی کە پێویستە ئەو دیوارانەی لە نێوان تورکیا و سووریا دروستکراون لاببرێن و ڕاگەیاند: پێویستە ڕێگە بدەین تانکەر، کاروانەکانی بازرگانی، کاڵا دروستکراوەکانمان بچنە سووریا، بازرگانی لەگەڵ دراوسێکانمان زیندوو دەکەینەوە.”

پەرەنچیك ئاماژەی بەوەشکرد، مەبەست لەم گەشتە کۆتاییهێنانە بە تیرۆر لە سووریا و بەدیهێنانی ئاشتی و ئارامی لە تورکیا و هەروەها زەمینەسازی بۆ بەدیهێنانی ئاشتی نێوان هەردوو وڵات و دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە بازرگانییەکانە.
پێشتر هەندێک دەنگۆ لەسەر ئەگەری دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ حکومەتەکەی بەشار ئەسەد لە سووریا هەبوو، کە دوای چەند هەفتەیەک بەرپرسانی ئەو دوو وڵاتە جەختیان لەوە کردەوە کە ئەم بابەتە دوادەخرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *