هێرشی فڕۆکە نەناسراوەکان بۆ سەر کاروانی سووتەمەنی لەسەر سنووری عێراق و سووریا + وێنەکان

چوارشەممە 9 تشرینی دووه‌م 2022 - 17:16
https://kurdish.iswnews.com/?p=19396

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ کاروانێکی هەڵگری سووتەمەنی کە لە عێراقەوە بەرەو لوبنان بەڕێوە بوو، دوای تێپەڕبوونی لە دەروازەی سنووریی ئەلقائیم و چوونە ناو سووریا، لەلایەن فڕۆکەی نەناسراوەوە هێرشی کرایە سەر.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە نەناسراوەکان هێرشیان کردە سەر کاروانێکی هەڵگری سووتەمەنی لە نزیک دەروازەی ئەلقائیم لە عێراق و بەشێکی بەرچاوی ئەم کاروانەیان لەناوبرد. بەپێی زانیارییە ناوخۆییەکان، لەم هێرشەدا ژمارەیەک پاسەوانی سنووری گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی هەندێک زانیاری ئەم کاروانە سووتەمەنییە سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێرانە. تا ئێستا سەرچاوە فەرمییەکان و دەسەڵاتدارانی ئێران هیچ لێدوانێکیان لەو بارەیەوە نەداوە.

ناوەندی فەرماندەیی تیرۆریستانی ئەمریکی لە ڕۆژئاوای ئاسیا (سێنتکۆم) وێڕای پشتڕاستکردنەوەی هەواڵی هێرشەکە ڕایگەیاندووە کە هێرشەکە لەلایەن ئەمریکاوە ئەنجام نەدراوە و ناوەندەکە لێکۆڵینەوە لە سەرچاوەی هێرشە ئاسمانییەکە دەکات. بە لەبەرچاوگرتنی ڕەتکردنەوەی ئەم هێرشە لەلایەن ئەمریکاوە، پەنجەی تۆمەت ئاراستەی ڕژێمی زایۆنیستی دەکرێت و ئەگەری زۆرە هێرشەکە لەلایەن ئیسرائیلەوە ئەنجامدرا بێت.

لە ڕابردووشدا ڕژێمی زایۆنیستی بە هاوکاری و پشتیوانی ئەمریکا و کەڵک وەرگرتن لە ئاسمانی عێراق، چەندین جار هێرشی کردووەتە سەر پێگەکانی هێزەکانی خۆڕاگری و سوپای سووریا. ئەوەی کە ئەمریکا لەبارەی فڕۆکە چالاکەکانی ئاسمانی ژێر دەسەڵاتی خۆیەوە زانیاری نەبێت یان لێکۆڵینەوە لەم هێرشەدا دەکات، لە ڕاستیدا درۆ و یارییەکی میدیاییە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *