پێشهاتەکانی ئاسیای ناوەڕاست، ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢

چوارشەممە 9 تشرینی دووه‌م 2022 - 16:40
https://kurdish.iswnews.com/?p=19387

گروپی تیرۆریستی ئەلقاعیدە بە بڵاوکردنەوەی ئینفوگرافیکێک رایگەیاند کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢دا ١٨١ ئۆپەراسیۆنی لە ناوچە جیاجیاکانی پاکستان و ئەفغانستان ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا زیاتر لە ١٢٥٣ کەس کوژراون و برینداربوون.

ئەفغانستان:
١- پەنجشیر:
لە ١ی ئەم مانگە چەکدارانی خەڵکی قەندەهاری تاڵیبان لەگەڵ مەولوی موحسین هاشمی پارێزگاری بە رەچەڵەک تاجیکی تاڵیبانی پەنجشیر پێکدادانیان کرد و لە باڵەخانەی پارێزگار هێرشیان کردە سەر ناوبراو.

٢- بەغلان:
لە ١ی ئەم مانگە لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئەحمەد مەسعود بۆ سەر چەکدارانی تاڵیبان لە گوندی دەرێ خاوش سەر بە شارۆچکەی خوست، سێ ئەندامی یەکەی لەیزەری تاڵیبان (یەکەی تایبەتی قەناس بەدەست) کوژران و بریندار بوون.

٣- کابوڵ:
– لە ١ی ئەم مانگە پەخشی کەناڵی تەلەفزیۆنی “کابوڵ نیوز” لەلایەن چەکدارانی تاڵیبانەوە ڕاگیرا کە خاوەنەکەی “کەریم خوڕەم” لە کەسە نزیکەکانی حەمید کارزایە.
– لە ٢ی ئەم مانگە بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک لەسەر ڕێگای پاسێکی هەڵگری کارمەندانی وەزارەتی چاککردنەوە و گەشەپێدانی گوندەکانی تاڵیبان، چەند کارمەندێکی ئەم وەزارەتە لە ناوچەی پێنجەمی کابوڵ کوژران و ژمارەیەکیش برینداربوون.
– لە ٣ی ئەم مانگە، عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا، سەرۆکی ئەنجومەنی ئاشتەوایی نیشتمانی لە حکومەتی پێشوو، لەگەڵ بەهادور ئەمینیان باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کابوڵ کۆبووەوە.

٤- کاپیسا:
– لە ٥ی ئەم مانگە، دوای هێرشی گروپە چەکدارەکانی بەرەی ئازادی بۆ سەر بنکەی تاڵیبان لە ناوچەی پۆل میروەیس لە شارۆچکەی حسەی دووەم، ژمارەیەک ئەندامی تاڵیبان کوژران و ژمارەیەکیش بریندار بوون.
– لە ٦ی ئەم مانگە هێزەکانی ئەحمەد مەسعود هێرشیان کردە سەر خاڵی پشکنینی تاڵیبان لە گوندی کەڵالان لە شارۆچکەی حسەی یەکەم.

٥- زابول:
لە ٧ی ئەم مانگە، چەکدارانی گرووپی بەرەی ڕزگاری نیشتمانی، موجیبور ڕەحمان حەقانی ناسراو بە مەلا دادوڵڵا، فەرماندەی گومرگی سنووری پاکستان و ئەفغانستان لە ناوچەی زەنزیری سەر بە شارۆچکەی شەلمزای، لەگەڵ چەند کەسێکی دیکەیان تیرۆر کرد.

٦- نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ماددە هۆشبەرەکان لە بەیاننامەیەکدا لە ١ی ئەم مانگەدا ڕایگەیاند، دوای دەسەڵاتی تاڵیبان، بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان لە ئەفغانستانەوە بۆ زیاتر لە ١.٤ ملیار دۆلار زیادیکردووە.

٧- سەرچاوە هەواڵیەکانی گرووپی تیرۆریستی ئەلقاعیدە لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢دا ئینفوگرافیکێکیان لە ئۆپەراسیۆنی باڵە جیاوازەکانی ئەم گرووپە لە ئەفغانستان و پاکستان (پێدەچێت تاڵیبانی ئەفغانستان و تەحریکی تالیبانی پاکستان بن) بڵاوکردەوە. لەم ئینفوگرافیکەدا کۆی گشتی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەلقاعیدە لە مانگی تشرینی یەکەمدا ١٨١ ئۆپەراسیۆنە و ئامارەکانی پەیوەست بەو ئۆپەراسیۆنانە بەم شێوەیەن:
ژمارەی ئۆپەراسیۆنەکان: ١٨١
هێرشی ڕاستەوخۆ: ٨٦
ئۆپەراسیۆنەکانی پشت هێڵە سەرەکییەکان: ٦٧
ئۆپەراسیۆنەکانی بۆردومان و تۆپباران: ١١
ئۆپەراسیۆنی بۆسەدان: ١٧
ژمارەی کوژراو و بریندارەکان: زیاتر لە ١٢٥٣ کەس
ئۆتۆمبێلی لەناوچوو: ١٥٥ ئۆتۆمبێل
زیندانیانی ئازادکراو: ٦٧ کەس

تاجیكستان:
١- لە ٥ی ئەم مانگە کۆمەڵێک باڵیۆزی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی ئاسایش و هاریکاری ئەوروپا کە لە نوێنەرانی هەمیشەیی فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئینگلتەرا و ئەمریکا پێکهاتبوون، سەردانی تاجیکستانیان کرد و لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تاجیکستان سیراجدین مێهرەدین کۆبوونەوە.

لەم دیدارەدا لایەنەکان ئاڵوگۆڕی بیروڕایان سەبارەت بە تەحەددیاتی بەردەم ڕێکخراوی ئاسایش و هاوکاری ئەوروپا و وڵاتانی ئەندام کرد. سیراجددین مێهرەدین ئاماژەی بەوەدا کە تاجیکستان ئارەزووی کارلێککردنی هەیە لەگەڵ ڕێکخراوی ئاسایش و هاوکاری ئەوروپا و فراوانکردنی هاوکاری لە هەر سێ ڕەهەندی چالاکییەکانی ئەم ڕێکخراوەدا.

پاکستان:
١- خیبەرپختونخوا: .
– لە ٦ی ئەم مانگە لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی هەواڵگریی سوپای پاکستان لە دژی حەشارگەی بزوتنەوەی تاڵیبانی پاکستان لە گوندی ئەعەزم ورسەک لە ناوچەی دێرە ئیسماعیل خان لە وەزیرستانی باشوور، خۆکوژێکی بزوتنەوەی تاڵیبان بە ناوی نیاز وەزیر و سێ سەربازی پاکستانی کوژران.
– لە ٦ی ئەم مانگە، محەمەد خوراسانی، وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبانی پاکستان، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا بانگەشەی ئەوەی کرد کە لە هێرشێکی لەناکاوی هێزە چەکدارەکانی ئەم گرووپە بۆ سەر بنکەیەکی سوپای پاکستان لە گوندی پەنگ لە شاری دێرە لە ناوچەی ئیسماعیل خان سەر بە وەزیرستانی باشوور ١٢ سەربازی پاکستان کوژراون و بریندار بوون.
– لە ٧ی ئەم مانگە لە ئەنجامی پێکدادان لە نێوان ژمارەیەک چەکداری نەناسراو (پێدەچێت تاڵیبانی پاکستان بن) و سەربازانی سوپای پاکستان لەسەر هێڵی سنووری دیورد لە وەزیرستانی باشوور، یەکێکیان لە چەکدارەکان کوژران و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.

٢- بەلوچستان:
– لە ١ی ئەم مانگە بەهۆی پێکدادانی نێوان سوپای ڕزگاریخوازی بەلووچ (BLA) و سوپای پاکستان لە ناوچەی بۆلان، هەشت ئەندامی هێزی تایبەتی سوپای پاکستان کوژران.
– لە ٨ی ئەم مانگە گرووپی تیرۆریستیی سوپای ڕزگاریخوازی بەلوچستان (BLA) هێرشیان کردە سەر بارەگای سەرەکی هێزەکانی سوپای پاکستان لە ناوچەی هوشاپ. سەرچاوە هەواڵییەکانی (BLA)، بەبێ ئەوەی وردەکارییەکان بخەنەڕوو، رایانگەیاند کە لەم هێرشەدا زیانی زۆر بەر سوپای پاکستان کەوتووە.

٣- ئیسلام ئاباد:
– لە ٢ی ئەم مانگە دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدراڵی پاکستان ئاگادارییەکی بۆ عیمران خان، سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئەم وڵاتە بڵاوکردەوە. دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدراڵی پاکستان داوای لە “عیمران خان” کردووە لە ٣ی ئەم مانگە لە بارەگای ئەو دەزگایە بۆ لێکۆڵینەوە سەبارەت بە زانیارییەکانی رەمز ئامادە بێت. هەروەها دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدراڵی پاکستان لە لاهور ئاگادارییەکی بۆ حیزبی تەحریکی ئینساف بڵاوکردەوە و داوای لە “عیمران خان” کرد لە ١٠ی ئەم مانگە لە بارەگای دەزگاکە ئامادە بێت بۆ لێکۆڵینەوە لە پەیوەندییە داراییەکانی لەگەڵ حیزبی تەحریکی ئینسافی پاکستان.
– لە ٣ی ئەم مانگە وەزارەتی دەرەوەی پاکستان لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا لێدوانەکەی ئیگۆر مۆزۆرۆڤی سیناتۆری ڕووسی سەبارەت بە هاوکارییە سەربازییەکانی پاکستان بۆ ئۆکرانیا ڕەتکردەوە و بە بێ بنەما وەسفی کرد. وەزارەتی دەرەوەی پاکستان ڕایگەیاند کە هیچ جۆرە هاوکارییەکی سەربازی و چەکی ئەتۆمی بۆ ئۆکرانیا نەناردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *