پێشهاتەکانی سووریا، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بۆ سەر شاری قامیشلۆی سەر بە پارێزگای حەسەکە، فەرماندەیەکی مەیدانی هێزە کوردییەکان بە ناوی “هەڤال سەیدۆ” و دوو کەسی دیکە کوژران.
١- حەلەب:
– لە ٧ی ئەم مانگە، هێزەکانی ڕووسیا و تورکیا لە ناوچەکانی دەوروبەری شاری کۆبانێ (عەین ئەلعەرەب) دەوریەیەکی سەربازی هاوبەشیان ئەنجامدا.
– لە ٧ی ئەم مانگە، پێگەکانی هێزە کوردییەکان لە تەل رەفعەت لە پارێزگای حەلەب، بوونە ئامانجی هێرشی تۆپخانەیی هێزە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا.
٢- ئیدلب:
– لە ٧ی ئەم مانگە، چەکدارانی تەحریر شام گرتەیەکی ڤیدیۆیی هێرشی موشەکیان بۆ سەر پێگەکانی سوپای سووریا لە میحوەری سەراقیب لە پارێزگای ئیدلب بڵاوکردەوە. ئەم هێرشە لە ٦ی ئەم مانگە بە بەکارهێنانی موشەکی کاتیۆشا ئەنجامدراوە.
– لە ٧ی ئەم مانگە، سوپای سووریا بە هێرشێکی تۆپخانەیی پێگەکانی چەکدارەکانی لە مەعرە ئەلنەعسان کردە ئامانج.
– لە ٦ی ئەم مانگە، پێگەکانی چەکدارەکان لە ناوچەکانی ئەریحا، مەعرزاف شنان، بێنین و مەعربلیت لە باشووری ئیدلب، کرانە ئامانجی هێرشی تۆپخانەکانی سوپای سووریا.
– لە ٦ی ئەم مانگە، پێگەکانی هێزە چەکدارەکان لە ناوچەی سیرمین لە ڕۆژهەڵاتی ئیدلب، کرانە ئامانجی هێرشی تۆپخانەکانی سوپای سووریا.
٣- دەرعا:
– لە ٥ی ئەم مانگە، منداڵێکی سووری بە هۆی تەقینەوەی پاشماوەی کەرەستەی بەجێماوی جەنگی لە دەرعا ئەلبەلەد گیانی لەدەست دا.
– لە ٥ی ئەم مانگە، ئەندامێکی پێشووی هێزە چەکدارەکان و یەکێک لە تۆمەتبارانی پەیوەندیدار بە داعش لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە لە شاری تەفاس کوژرا.
– لە ٦ی ئەم مانگە، یەکێک لە هێزەکانی سوپای سووریا لە شاری نیو سیتی سەر بە پارێزگای دەرعا لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە کوژرا.
- لە ٦ی ئەم مانگە، یەکێک لە هێزەکانی سوپای سووریا لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە لە شاری ئەنخل کوژرا.
٤- دێرەزوور:
لە ٦ی ئەم مانگە کاروانێکی لۆجستیکی سوپای سووریا چوونەتە ناو فڕۆکەخانەی دێرەزوورەوە.
٥- ڕەققە:
– لە ٦ی ئەم مانگە، دەزگای هەواڵگری تورکیا کوژرانی فەرماندەیەکی هێزە کوردییەکانی بە ناوی “قەیس برهۆ سولیف” لە ناوچەی عەین عیسا ڕاگەیاند.
– لە ٧ی ئەم مانگە، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لەسەر رێگای ئۆتۆمبێلێکی سوپای سووریا لە نزیک کێڵگەی نەوتی سەفیان، سەربازێکی سووریا گیانی لەدەست دا.
٦- حەسەکە:
– لە ٨ی ئەم مانگە، لە هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە نزیک قوتابخانەی ئەلسەعادە لە شاری قامیشلۆی سەر بە پارێزگای حەسەکە، سێ کەس لە هێزە کوردییەکان لەوانە فەرماندەیەکی مەیدانی بە ناوی “هەڤال سەیدۆ” کوژران.
– لە ٨ی ئەم مانگە، چەکدارانی سەر بە تورکیا بە هێرشێکی تۆپخانەیی ناوچەکانی نزیک لە شاری تەل تامەریان کردە ئامانج.
٧- قونەیترە:
لە ٧ی ئەم مانگە، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لەسەر رێگای ئۆتۆمبێلێکی سوپای سووریا لە قونەیترە، سێ سەربازی سووریا برینداربوون.
٨- لە ٦ی ئەم مانگە، ناوەندی ئاشتەوایی ڕووسیا لە سووریا ڕایگەیاند: چەکداران ٥ جار ئاگربەستیان لە ناوچەی ئیدلب پێشێل کردووە.
لێدوانەکان