کوژرانی هاووڵاتییەکی ئەمریکی و گیانلەدەستدانی گوماناوی سەربازێکی کەنەدی لە بەغدا + وێنەکان

سێشەممە 8 تشرینی دووه‌م 2022 - 09:28
https://kurdish.iswnews.com/?p=19338

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەرپرسانی ئەمنی عێراق کوژرانی هاوڵاتییەکی ئەمریکی لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە و گیانلەدەستدانی گوماناوی سەربازێکی کەنەدییان لە بەغدا راگەیاند.

ڕۆژی رابردوو دووشەممە ژمارەیەک چەکداری نەناسراو لە ناوچەی کەرادەی شاری بەغدا تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێک کرد و بەهۆیەوە هاووڵاتییەکی ئەمریکی بە ناوی “ستێفن ترۆیل” کوژرا. بەپێی زانیارییە نافەرمییەکان ئەم کەسە ئەندامی ڕێکخراوی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ئەمریکا (USAID) بووە و لێکۆڵینەوەکان لەبارەی کوژرانی ناوبراو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە دەستی پێکردووە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە جگە لەو هاووڵاتییە ئەمریکییە، سەربازێکی کەنەدیش لە بەغدا گیانی لەدەستداوە. بەگوێرەی سەرچاوە فەرمییەکانی کەنەدا، “یەکێک لە ئەفسەرەکانی ئەم وڵاتە بە ناوی ئێریک چیونگ لە بەغدا گیانی لەدەستداوە. لێکۆڵینەوەکان لەمبارەیەوە دەستی پێکردووە.”

تا ئێستا وردەکاری زیاتر لەسەر ئەم دوو ڕووداوە بڵاونەکراوەتەوە و دەسەڵاتدارانی عێراقیش لەو بارەیەوە هیچ لێدوانێکیان نەداوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *