پێشهاتەکانی سووریا، ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢

شەممە 5 تشرینی دووه‌م 2022 - 21:13
https://kurdish.iswnews.com/?p=19251

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزەکانی سوپای سووریا ڕێگریان لە تێپەڕبوونی کاروانێکی هاوپەیمانی ئەمریکی لە بازگەی ئوم ئەلخەیر لە نزیک شاری تەل تەمر لە پارێزگای حەسەکە کرد.

١- حەلەب:
– لە ٣١ی تشرینی یەکەم، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لەسەر ڕێگای ئۆتۆمبێلی چەکدارانی جەیش ئەلوەتەنی لە ناوچەکانی نزیک شاری عەفرین، یەکێک لە فەرماندە مەیدانییەکانی ئەم گرووپە لەگەڵ دوو پاسەوانەکەیدا کوژرا.
– لە ٤ی تشرینی دووەم، هێزە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا هێرشی تۆپخانەییان کردە سەر پێگەکانی هێزە کوردییەکان لە تەل رەفعەت.

٢- ئیدلب:
– لە ٣ی تشرینی دووەم، پێگەی چەکدارەکانی ناوچەکانی ئەلروەیحە و بێنین لە باشووری ئیدلب، کرانە ئامانجی هێرشی تۆپخانەکانی سوپای سووریا.
– لە ١ی تشرینی دووەم، پێگەکانی هێزە چەکدارەکان لە ناوچەی کەدوورە لە باشووری ئیدلب، کرانە ئامانجی هێرشی تۆپخانەکانی سوپای سوریا.
– سوپای تورکیا بنکەیەکی سەربازی لەسەر ڕێگای کەفەرنەبەل- ئەلبارە لە ناوچەکانی باشووری ئیدلب دروست دەکات.

٣- دەرعا:
– دوای زیادبوونی چالاکییە تیرۆریستییەکانی گرووپی داعش لە پارێزگای دەرعا، هێزەکانی سوپای سووریا و گرووپە چەکدارە خۆجێیەکان ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان لەدژی توخمەکانی ئەم گرووپە تیرۆریستییە دەستپێکرد. لە ئەنجامی ئەم ئۆپەراسیۆنەدا دوو فەرماندەی مەیدانی داعش کوژران و دەست بەسەر بڕێکی زۆر لە تەقەمەنیەکانیاندا گیرا.
– لە ٤ی تشرینی دووەم، یەکێک لە هێزە ئەمنییەکانی سووریا لەلایەن چەکدارێکی نەناسراوەوە لە ناوچەی شێخ سەعد تیرۆر کرا.

٤- دێرەزوور:
لە ٣ی تشرینی دووەم، هێزەکانی هاوپەیمانی ئەمریکی بە پاڵپشتی چەند هێلیکۆپتەرێک دەوریەکی سەربازیان لە ناوچەی زیبان ئەنجام دان.

٥- ڕەققە:
– لە ٣١ی تشرینی یەکەم، لە ئەنجامی پێکدادانی هێزەکانی سوپای سووریا و چەکدارانی نەناسراو لە نزیک فڕۆکەخانەی تەبقە، یەکێک لە سەربازە سووریاییەکان گیانی لەدەست دا.
– لە ٣١ی تشرینی یەکەم، هێزە کوردییەکان دوو هاوڵاتی مەدەنییان لە باکووری ڕەققە بە هۆکارێکی نادیار دەستگیرکرد.

٦- حەسەکە:
– لە ٥ی تشرینی دووەم، هێزەکانی سوپای سووریا ڕێگرییان لە تێپەڕبوونی کاروانێکی هاوپەیمانی ئەمریکی لە بازگەی ئوم ئەلخەیر لە تەل تەمر کرد.
– لە ٥ی تشرینی دووەم، هێزەکانی سوریای دیموکرات ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان بۆ دەستگیرکردنی شانە نووستوەکانی داعش و پشکنینی بەشی چوارەمی کەمپی ئەلهۆل لە پارێزگای حەسەکە دەستپێکرد.
– لە ٥ی تشرینی دووەم، هێزەکانی هاوپەیمانی ئەمریکی لە ناوچەکانی شاری تەل تەمر لە پارێزگای حەسەکە دەوریەکی سەربازیان ئەنجام دا.
– لە ٤ی تشرینی دووەم یەکێک لە فەرماندە مەیدانییەکانی هێزە کوردییەکان بە ناوی “دلشیر” لەلایەن چەکدارانی نەناسراو لە شاری قامیشلۆ تیرۆرکرا.
– لە ٢ی تشرینی دووەم، یەکێک لە هێزە کوردییەکان بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە شاری قامیشلۆ کوژرا.
– لە ٣١ی تشرینی یەکەم، هێزەکانی هاوپەیمانی ئەمریکی دەوریەکی سەربازیان لە ناوچەی مالیکیە ئەنجام دان.

٧- لە ١ی تشرینی دووەم، دەزگای هەواڵگری تورکیا کوژرانی یەکێک لە فەرماندە مەیدانییەکانی هێزە کوردییەکانی بە ناوی “ئەرسین شاهین” لە باکووری سووریا ڕاگەیاند.

٨- لە ٢ی تشرینی دووەم، فەیسەڵ میقداد، وەزیری دەرەوەی سووریا لەگەڵ سەید ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران لە تاران کۆبووەوە و تاوتوێ پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان هەردوو وڵاتیان کرد.

٩- لە ٥ی تشرینی دووەم، ناوەندی ئاشتەوایی ڕووسیا لە سووریا ڕایگەیاند: هێزە چەکدارەکان ٤ جار ئاگربەستیان لە ناوچەی ئیدلب پێشێل کردووە.

١٠- لە ٥ی تشرینی دووەم، وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی چوار ئەندامی هێزە کوردییەکانی لە ناوچە ئۆپەراسیۆنەکانی قەڵغانی فورات ڕاگەیاند.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *