پێشهاتەکانی فەڵەستین، ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢

شەممە 5 تشرینی دووه‌م 2022 - 20:06
https://kurdish.iswnews.com/?p=19248

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەگوێرەی ڕاگەیاندنی سوپای لوبنان، چوار فڕۆکەی جەنگی ئیسرائیلی و چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سیخوڕی ئەم ڕژێمە ئاسمانی لوبنانیان پێشێل کردووە و دوای دەوریە لە ناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە، گەڕانەوە بۆ فەلەستینی داگیرکراو.

– لە ٢ی تشرینی دووەم، سەرچاوە عیبری زمانەکان بڵاویان کردەوە کە هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بە بۆنەی هەڵبژاردنی کنێستی ئەم ڕژێمە لە سەرتاسەری ناوچە داگیرکراوەکان لە حاڵەتی ئامادەباشیدا بوون.
– دادگای باڵای ڕژێمی زایۆنیستی بۆ جاری سێیەم دژایەتی خۆی بۆ ئازادکردنی زیندانی ناسر ئەبو حەمید ڕاگەیاند کە تووشی نەخۆشی شێرپەنجەیە و لە دۆخێکی زۆر سەختدایە.
– لە ٣١ی شترینی یەکەم، مەحمود عەباس، سەرۆکی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین، بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی عەرەبی گەیشتە جەزائیر.
– نەتانیاهۆ و هاوپەیمانە ڕاستڕەوە توندڕەوەکانی ٦٤ کورسی و هاوپەیمانی دژبەری بە سەرۆکایەتی یائیر لاپید، سەرۆکوەزیرانی ئێستای ئەم ڕژێمە، لە کۆی ١٢٠ کورسی پەرلەمانی ئیسرائیل ٥١ کورسییان بەدەستهێنا.
– لە ٤ی تشرینی دووەم، شەش فەلەستینی بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی دژە زایۆنی لە کەرتی ڕۆژئاوا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستەوە دەستبەسەر کران.
– ئەرزوو نەقیف، یاسادانەر و ئەندامی گروپی دۆستایەتی ئیسرائیل و ئازەربایجان لە پەرلەمانی ئازەربایجان، دوای سێ دەیە پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی، بڕیاری وڵاتەکەی بۆ کردنەوەی باڵیۆزخانە لە فەلەستینی داگیرکراو ڕاگەیاند.
– لە ٢ی تشرینی دووەم، هاووڵاتییەکی فەلەستینی لە خاڵی پشکنینی مەکابیم لە نزیک شارۆچکەی بەیت عور لە باشووری ڕۆژئاوای ڕامەڵڵا، بە ئۆتۆمبێلێکەوە خۆی کێشا بە کۆمەڵێک سەربازی ئیسرائیلیدا و لەم ئۆپەراسیۆنەدا سەربازێکی زایۆنیستی بە سەختی بریندار بوو و ئەنجامدەری ئۆپەراسیۆنەکە شەهید کرا.
– لە ٣ی تشرینی دووەم، فاروق جەمیل حەسەن سەلامە، یەکێک لە فەرماندەکانی سەرایا قودس، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی لە جنین، بە تەقەی هێزە تایبەتەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بریندار کرا و دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.
– بەپێی میدیا عیبریەکان، ئیال هۆڵتا، ڕاوێژکاری ئاسایشی ناوخۆی ڕژێمی زایۆنیستی، یائیر لاپید، سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی ئاگادار کردووەتەوە کە دوای کۆتاییهاتنی حکوومەتی ئێستا، دەست لە پۆستەکەی دەکێشێتەوە.
– بە پێی ڕاگەیاندنی سوپای لوبنان، چوار فڕۆکەی جەنگی و چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سیخوڕی ڕژێمی زایۆنیستی ئاسمانی لوبنانیان پێشێل کردووە و دوای دەوریە لە ناوچە جیاجیاکانی ئەم وڵاتە، گەڕانەوە بۆ فەلەستینی داگیرکراو.
– لە ٤ی تشرینی دووەم، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەحمود عەباس، سەرۆکی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین ئەنجامدا.
– دوای زیادبوونی ئاڵۆزییەکان لە کەرتی ڕۆژئاوا و ترسی ڕژێمی زایۆنیستی لە توندبوونەوەی شەڕە چەکدارییەکان، شەش کەتیبەی سەربازانی زایۆنیستی لە سنووری لوبنان بۆ کەرتی ڕۆژئاوا گواسترانەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *