سەردانە چاوەڕواننەکراوەکەی سولیڤان بۆ ئۆکرانیا

شەممە 5 تشرینی دووه‌م 2022 - 10:11
https://kurdish.iswnews.com/?p=19239

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا ڕۆژی هەینی لە سەردانێکی ڕانەگەیەندراودا گەیشتە ئۆکرانیا و لەگەڵ سەرۆککۆمار و سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئۆکرانیا کۆبووەوە.

جەیک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا ڕۆژی هەینی لە سەردانێکی ڕانەگەیەندراودا سەردانی ئۆکرانیای کرد.

ناوبراو لە کیێڤ لەگەڵ “ئەندری یەرماک” سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی سوپا و “ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی” سەرۆکی ئۆکرانیا کۆبووەوە.

سەرۆکی ئۆکرانیا هەروەها ڕایگەیاند کە سەردانی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا بۆ کیێڤ ئاماژەیەکی گرنگە بۆ پشتیوانی واشنتۆن بۆ ئۆکرانیا.

ئەم هەواڵە لە کاتێکدا بڵاو دەبێتەوە کە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا هاوکارییەکانی ٤٠٠ ملیۆن دۆلاری بۆ ئۆکرانیا ڕاگەیاند.

بەگوێرەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، لە پاکێجی نوێی هاوکارییەکاندا، ٤٥ تانکی جۆری T-72 دەدرێتە ئۆکرانیا.

هەروەها لە پاکێجی هاوکارییە نوێیەکەدا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی فۆنیکس و سیستەمی بەرگری ئاسمانی هاوک هاتووە.

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند کە دابینکردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی بۆ ئۆکرانیا هێشتا لە پێشینەی کارەکانی ئەمریکایە.

بەگوێرەی پنتاگۆن، واشنتۆن بەم نزیکانە دوو سیستەمی بەرگری ئاسمانی نایسۆمس بۆ ئۆکرانیا دەنێرێت.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە چەند زانیاریەک لە ئامادەبوونی ئێرانییەکان لە کریمیا هەیە بۆ پشتیوانی لە ئۆپەراسیۆنەکانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ڕووسیا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *