پێکدادانی سوپای سووریا و داعش لە دەرعا
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوای زیادبوونی چالاکییە تیرۆریستییەکانی گرووپی داعش لە پارێزگای دەرعا، هێزەکانی سوپای سووریا و گرووپە چەکدارە ناوخۆییەکان ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان لە دژی توخمەکانی ئەم گرووپە تیرۆریستییە دەستپێکرد.
لە ٣١ی مانگی رابردوو، هێزەکانی سوپای سووریا و گروپە چەکدارە خۆجێیەکان لە گەڕەکەکانی دەرعا ئەلبەلاد و ئەلسەد لە شاری دەرعا دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی کردووە کە تا ئێستاش بەردەوامە.
لە ئەنجامی ئەم ئۆپەراسیۆنەدا دوو فەرماندەی مەیدانی داعش کوژران و دەست بەسەر بڕێکی زۆر لە تەقەمەنیەکانیاندا گیرا. هەروەها لەم تێکهەڵچوونانەدا ئەندامێکی گرووپە چەکدارە ناوخۆییەکان و منداڵێکی سوورییش گیانیان لەدەست دا. لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکەوە لە گەڕەکی ئەلسەد لە شاری دەرعا، ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی دانیشتووی ئەم گەڕەکە ماڵەکانیان بەرەو گەڕەکە سەلامەتەکانی دیکەی شاری دەرعا بەجێهێشتووە.
جێی ئاماژەیە کە توخمەکانی داعش لە چەند هەفتەی ڕابردوودا بە هاوەن شاری دەرعایان کردبووەوە ئامانج و چەندین کردەوەی تیرۆریستییان لە دژی گەل و هێزە ئەمنییەکانی سووریا ئەنجامداوە. ئەم هێرشانە بووە هۆی ئەوەی سوپای سووریا و گروپە چەکدارە ناوخۆییەکان دەستگیرکردنی ئەندامانی گروپی تیرۆریستی داعش و پاکتاوکردنی شاری دەرعا بخەنە کارنامەی خۆیانەوە.
لێدوانەکان