ناردنی پسپۆڕانی سەربازی ئەمریکی بۆ ئۆکرانیا
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ پێگەیەکی هەواڵی ئەمریکی ناردنی پسپۆڕانی سەربازی لە وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە بۆ ئۆکرانیا راگەیاند بە ئامانجی پشکنین و چاودێریکردنی چەکەکانی ئەمریکی کە لە شەڕی دژ بە ڕووسیا بەکاردەهێنرێت.
بڵاوکراوەی “هیڵ”ی ئەمریکی بڕیاری وەزارەتی بەرگری ئەمریکای بۆ ناردنی ژمارەیەک پسپۆڕی سەربازیی پنتاگۆن بۆ ئۆکرانیا بۆ پشکنین و چاودێریکردنی ئەو چەکانە راگەیاندووە کە ئەمریکا بۆ شەڕی دژ بە ڕووسیا بۆ ئۆکرانیا ناردووە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەمە یەکەم شاندی سەربازی ئەمریکایە (جگە لە هێزەکانی پاراستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە کیێڤ) کە سەردانی ئۆکرانیا دەکات.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا وردەکاری زیاتری لەبارەی ژمارەی ئەو پسپۆڕانە یان شوێن و چالاکییەکانیان بڵاو نەکردۆتەوە.
جۆ بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڵێنی دابوو کە هێزەکانی ئەمریکا بۆ شەڕ لە ئۆکرانیا نەنێرێت، بەڵام بڕیارە نوێیەکەی پنتاگۆن نیگەرانییەکانی بە تایبەتی لای کۆمارییەکان دروستکردووە.
پێدەچێت ئەم بڕیارەی ئەمریکییەکان بە هۆی بڵاوبوونەوەی هەندێک هەواڵ سەبارەت بە فرۆشتنی چەکەکانی ئەمریکا بۆ گرووپە چەکدار و تیرۆریستییەکان، هەروەها کڕین و فرۆشتنیان لە بازاڕە ڕەشەکاندا درابێت.
لێدوانەکان