پشتیوانی سەرۆکی تونس لە مافەکانی گەلی فەلەستین
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرۆک کۆماری تونس بە جەختکردنەوە لەسەر پێویستی بەدیهێنانی مافەکانی گەلی فەلەستین، وتی: دەبێت وڵاتێکی سەربەخۆی فەلەستین بە پایتەختی قودسی شەریف پێکبهێنرێت.
قەیس سەعید سەرۆک کۆماری تونس ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە لە کۆبوونەوەی جەزائیر جەختی کردەوە کە دەبێت مافی گەلی فەلەستین لە ڕژێمی قۆرخکاری زایۆنیستی وەربگرێتەوە.
سەعید ڕوونیشی کردەوە: ئاشتی تەنیا بە وەرگرتنەوەی مافەکانی گەلی فەلەستین دادەمەزرێت و ئەم بابەتەش بە تێپەڕبوونی کات لەناو ناچێت.
ناوبراو بە جەختکردنەوە لەسەر دامەزراندنی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستین بە پایتەختی قودسی شەریف، ڕوونی کردەوە: لە پێناو جێگیرکردنی ئاشتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی زایۆنیستی و گەیاندنی دەنگی گەلی فەلەستین، هەوڵ دەدەین.
سەرۆکی تونس بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە “فەلەستین لەبیر ناکەین”، وتی: هۆکارەکەی ئەوەیە کە ئێمە شەرەف و کەرامەتمان لەگەڵ فەلەستین هاوبەشە. ئێمە پێویستمان بە چەمک، بیر و میتۆدی نوێ بۆ هەموو مرۆڤایەتی هەیە.
سەعید ئاماژەی بەوەدا کە هەوڵەکانی سەرۆککۆماری جەزائیر بووەتە هۆی یەکڕیزی و ئاشتەوایی نیشتمانی لە نێوان گروپە فەلەستینیەکان، وتی: دەبێت دیدگای نوێ بخەینە ڕوو کە پێویستی بە یەکڕیزی و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ هەر ناکۆکییەکی تێدا بێت.
لێدوانەکان