شاندی سەربازی ئەمریکا چوونە ناو پارێزگای حەزەرمەوتی یەمەن

چوارشەممە 2 تشرینی دووه‌م 2022 - 10:59
https://kurdish.iswnews.com/?p=19139

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ پێگەی هەواڵی “وکاله الصحافه الیمنیه” بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ئاگادارە ناوخۆییەکان بڵاویکردەوە، شاندێکی سەربازی ئەمریکی چوونەتە ناو پارێزگای “حەزەرمەوت”ی دەوڵەمەند بە نەوتەوەی یەمەن.

سەرچاوە ناوخۆییەکان ڕایانگەیاندووە، لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا تیمێکی سەربازی ئەمریکی چوونەتە پارێزگای حەزەرمەوتی یەمەن کە دەوڵەمەندە بە نەوت.

پێگەی هەواڵی “وکاله الصحافه الیمنیه” بە گێڕانەوەی لەم سەرچاوانە بڵاویکردەوە، گەشتە یەک لە دوای یەکەکانی ئەمریکییەکان بۆ حەزەرمەوت بە ئامانجی تاڵانکردنی زیاتری نەوت و گازی یەمەن بووە و ئەم گەشتانەش زیادیان کردووە.

ئەم گەشتە لە کاتێکدا بووە کە سوپای یەمەن لەم دواییانەدا بە هێرشی فرۆکە بێفڕۆکەوانەکانی بەندەری ئەلزەبەی لە پارێزگای حەزەرمەوت کردە ئامانج بە مەبەستی پێشگرتن لە تاڵانکردنی نەوتی ئەو وڵاتە لەلایەن هاوپەیمانی شەڕانگێزی سعوودی-ئیماراتی و ئەمریکاوە.

“مەبخوت بن مازی”، پارێزگاری حەزەرمەوت کە لەلایەن هاوپەیمانی سعوودیەوە دەستنیشانکراوە، لەگەڵ ئەم شاندە ئەمریکییە کۆبووەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *