شەڕ و پێکدادانی خوێناوی داعش و نوسرەتولئیسلام و ئەلموسلمین لە مالی

سێشەممە 1 تشرینی دووه‌م 2022 - 17:42
https://kurdish.iswnews.com/?p=19117

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ تیرۆریستانی داعش لە ڕاپۆرتێکدا کوژرانی ٤٠ ئەندامی نوسرەتولئیسلام و ئەلموسلمین (باڵی ئەلقاعیدە لە مالی)ـیان لە مالی راگەیاند.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی شەممە ٢٧ی تشرینی یەکەم، داعش لەگەڵ گرووپی نوسرەتولئیسلام و ئەلموسلمین لە نزیک گوندی “ئەغزراغن” لە ناوچەی مۆناکا، لە باکووری ڕۆژهەڵاتی مالی پێکدادانیان کردووە و نزیکەی ٤٠ ئەندامی ئەم گرووپەیان کوشتووە. داعش هەروەها ٥ ئۆتۆمبێلی سەر بە گرووپی ئەلقاعیدە ئاگری تێبەرداوە و ٩ ئۆتۆمبێل و تەقەمەنی و ژمارەیەک چەکیشیان تاڵانکردووە. داعش بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەم هێرشە بۆ تۆڵەسەندنەوە لە خوێنی موسڵمانان ئەنجامدراوە کە لەلایەن گرووپی ئەلقاعیدە ڕژاوە.

بەڵام لە لایەکی دیکەوە سەرچاوە هەواڵییەکانی ئەلقاعیدە بڵاویان کردەوە کە گرووپی داعش لە ناوچەکانی تەملێت، ئەنسانن، ئەزرانبوکار و ئامس ئامس هەڵاتوون. بەگوێرەی سەرچاوە هەواڵییەکانی ئەلقاعیدە، ئەندامانی گرووپی نوسرەتولئیسلام و ئەلموسلمین هێرشیان کردووەتە سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ویلایەتی ساحیل سەر بە داعش لە ناوچەی مەناکا و لە ئەنجامدا ئەندامانی گرووپی داعش لەو ناوچانە هەڵاتوون و ناوچەکە کەوتووەتە دەست گروپی نوسرەتولئیسلام و ئەلموسلمین.

لە لایەکی دیکەوە گرووپی نوسرەتولئیسلام و ئەلموسلمین ڕۆژی هەینی ٢٨ی تشرینی یەکەم بۆسەیەکیان بۆ سەر هێزەکانی سوپای مالی ڕاگەیاند. سەرچاوە هەواڵییەکانی سەر بەنوسرەتولئیسلام و ئەلموسلمین ڕایانگەیاند، چەکدارانی ئەم گرووپە بۆسەیەکیان بۆ هێزەکانی سوپای مالی و ڕاوێژکارانی ڕووسیا (ڤاگنەر) لە نزیک گوندی “بوگولو” لە دەوروبەری شاری باندیگارا کە دەستیان بەسەر ئاژەڵی هەندێک لە موسڵماناندا گرتبوو داناوە کە لە ئەنجامدا ژمارەیەک لەو هێزانە کوژراون. هێزەکانی سوپای مالی دوای ئەم ململانێیە لەو ناوچەیە هەڵهاتوون و بۆمبێکی چێندراو بەو هێزانە تەقیوەتەوە کە بووەتە ھۆی گیان لەدەستدانی ژمارەیەک لەو هێزانە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *