هاوپەیمانی سعوودیە ئاگری لە کەشتیی یەمەن بەردا! + ڤیدیۆ

سێشەممە 1 تشرینی دووه‌م 2022 - 10:52
https://kurdish.iswnews.com/?p=19102

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزەکانی هاوپەیمانی سعوودیە لە کەناراوەکانی جیزان ئاگریان لە کەشتییەکی یەمەن بەرداوە کە خۆراکی هەڵگرتبوو.

بەگوێرەی سەرچاوە ناوخۆییەکان، هێزەکانی هاوپەیمانی سعوودیە دوای دەستبەسەرداگرتنی کەشتیی TSS Pearl کە کەلوپەلی جۆراوجۆری لەوانە خۆراک بۆ یەمەن هەڵگرتبوو، ئاگریان تێبەردا. ئەم کەشتییە لەلایەن ژمارەیەک لە بازرگانانی یەمەنەوە کڕدرا بوو و هێزەکانی هاوپەیمانی سعوودیە دوای دەستبەسەرداگرتنی ئەم کەشتییە لە دەریای سوور ئاگریان تێبەردا. پڕۆسەی ئاگرکەوتنەوە لەم کەشتییە ماوەی ٩ ڕۆژی خایاندووە، بەڵام سعوودیە و وڵاتانی دیکەی کەنارەکانی دەریای سوور هیچ هەوڵێک بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە نەداوە.

لەم گرتە ڤیدیۆییەدا کە بۆ ئەم کەشتییەکە دەگەڕێتەوە، یەکێک لە ئەفسەرە سعوودییەکان بە یەمەنییەکان دەڵێت: سەیری دوا ساتەکانی کەشتییەکەتان بکەن!

دەسەڵاتدارانی ئەنساروڵڵا تا ئێستا کاردانەوەیان بەرامبەر بەم تاوانە نەبووە، بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی پرۆسەی دانوستانی ئێستا، ئەگەری وەڵامدانەوەی ئەم تاوانە زۆر کەمە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *