پێشهاتەکانی فەڵەستین، ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢

دووشەممە 31 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 23:43
https://kurdish.iswnews.com/?p=19095

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ گەنجێکی فەلەستینی بە ئۆتۆمبێلێکەوە خۆی بە کۆمەڵێک سەربازی ئیسرائیلیدا لە نزیک ئەریحا کێشا، کە بەهۆیەوە پێنج سەربازی زایۆنی برینداربوون.

– لە ٢٩ی تشرینی یەکەم، چەکدارێکی فەلەستینی بە ناوی “محەمەد کامێل ئەلجعبری” لە نزیک شارۆچکەی کێریات ئەربەع لە شاری ئەلخەلیل لە باشووری کەرتی ڕۆژئاوا تەقەی لە سەربازانی ئیسرائیلی کرد و لە ئەنجامدا زایۆنیستێک کوژرا و پێنجی دیکەش بریندار بوون. لەم ئاڵوگۆڕی تەقەیەدا، ئەنجامدەری کردەوەکە بە تەقەی هێزەکانی زایۆنی گیانی لەدەست دا.
– حازم قاسم، وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس بە ئاماژە بە ئۆپەراسیۆنی دژە زایۆنیستی لە شاری ئەلخەلیل، ڕایگەیاند کە خۆڕاگری لە ئەلخەلیل لەسەر پێی هەستاوەتەوە و لە جیهاد بەردەوام دەبێت تا هەموو کەرتی ڕۆژئاوا و کەمپ و گوندەکانی دەبنە قەڵایەک بۆ خۆڕاگری و ڕاپەڕین گەلی فەلەستین.
– گروپەکانی خۆڕاگری فەلەستین پیرۆزبایی و خۆشحاڵی خۆیان لە ئۆپەراسیۆنی دژە زایۆنیستی شارۆچکەی کێریات ئەربەعە لە ئەلخەلیل دەربڕی کە لە ئەنجامدا زایۆنیستێک کوژرا و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.
– کۆمیساریای باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ەوە تا ئێستا ١١٨ فەلەستینی بە تەقەی سەربازانی ئیسرائیلی لە کەرتی ڕۆژئاوا کوژراون.
– دەزگای ئاسایشی ناوخۆی ڕژێمی زایۆنیستی (شاباک) ڕایگەیاند کە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ تا ئێستا ٢٥ هاووڵاتیی ئیسرائیلی لە ئۆپەراسیۆنەکانی فەلەستینیەکان لە ناوچە داگیرکراوەکان کوژراون.
– لە ٣٠ی تشرینی یەکەم، هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی بە ئۆتۆمبێلێک خۆیان کێشا بە “محەمەد حافز ئەبو لەیل”ی فەلەستینی دانیشتووی کەمپی بەلەتە و لە ئەنجامدا ناوبراو شەهید بوو.
– کەناڵی ١٤ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند کە دەزگای ئاسایشی ناوخۆی ئەم ڕژیمە داوای ڕووخاندنی ماڵی ئەنجامدەری ئۆپەراسیۆنی شەعفات و مەعالیە ئەدومیم کردووە.
– لە ٣٠ی تشرینی یەکەم، گەنجێکی فەلەستینی بە ئۆتۆمبێلێکەوە خۆی بە کۆمەڵێک سەربازی ئیسرائیلیدا لە نزیک ئەریحا کێشا، کە بەهۆیەوە پێنج سەربازی زایۆنی برینداربوون. سەربازە ئیسرائیلییەکان کە لە شوێنی ڕووداوەکە ئامادەبوون، تەقەیان لەم گەنجە فەلەستینییە کرد و ناوبراویان شەهید کرد.


– لە ٣١ی تشرینی یەکەم، سەربازانی ڕژێمی زایۆنیستی بە هێرشکردنە سەر جنین، محەمەد ئەبو خەلیفە ئەبو ئەسعەد، یەکێک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماسیان دەسبەسەر کرد.
–لێژنەی یەکەمی کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە زۆرینەی دەنگ ڕایگەیاند کە ڕژیمی زایۆنیستی دەبێ چەکە ئەتۆمییەکانی لە ناو ببات و هەر جۆرە چالاکیەکی دەبێت لە ژێر چاوەدێری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بەڕێوە بچێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *