بڕیارنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان دژی چەکی ئەتۆمی ئیسرائیل!

دووشەممە 31 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 20:41
https://kurdish.iswnews.com/?p=19090

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لێژنەی یەکەمی کۆڕی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە زۆرینەی دەنگ ڕایگەیاند کە ئیسرائیل دەبێت چەکی ئەتۆمی لەناو ببات و هەر جۆرە چالاکیەکیشی لە ژێر چاودێری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ئەنجام بدرێت.

لێژنەی یەکەمی کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارنامەیەکی دژ بە بەرنامە ئەتۆمییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دەرکرد. لەم بڕیارنامەیەدا داوا لە ئیسرائیل کراوە کە ژمارەی چەکی ئەتۆمی خۆی ڕابگەیەنێت و ببێتە ئەندامی پەیماننامەی قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی (NPT). هەروەها دامەزراوە ئەتۆمییەکانی بخاتە ژێر چاودێری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی.

١٥٢ وڵات لەوانە چین، ڕووسیا و ئێران، دەنگیان بەو بڕیارنامەیە دا و ئەندامانی وەک ئەمریکا، کەنەدا، پالاو، مایکرۆنیزیا و ڕژێمی زایۆنیستی دژی ئەم بڕیارنامەیە دەنگیان دا. هەروەها ئەڵمانیا، بەریتانیا، هیندستان، پۆڵەندا، فەرەنسا و ئەلبانیا لەم دەنگدانە دا بێلایەنیان هەڵبژارد.

تا ئێستا چەندین بڕیارنامەی دژ بە کردەوە شەڕانگێزەکان و بەرنامە و چەکی ئەتۆمی ڕژێمی زایۆنیستی لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دەرچووە کە تەنیا لایەنێکی سیاسی و ڕەمزی هەبووە و هەرگیز نەگەیشتووەتە قۆناغی کردەوە و جێبەجێکردن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *