نیشانەکانی سەرکەوتن؛ ژنێکی فەلەستینی لە بەرامبەر دەیان سەربازی زایۆنی

دووشەممە 31 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 19:27
https://kurdish.iswnews.com/?p=19087

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ چالاکوانانی فەلەستینی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر وێنەی ژنێکی فەلەستینییان بڵاوکردەوە کە دەیان سەربازی زایۆنیستی هەوڵی ناچارکردنی بە خۆبەدەستەوەدانی ئەو ژنە دەدەن و نووسیویانە: ئەم ژنە سەدان جار لە هەندێک حاکمی عەرەب ئازاترە.

وەک لە وێنەکەدا دیارە، دەیان سەربازی زایۆنیستی ئەم ژنە فەلەستینییەیان لە کاتێکدا کە بە توندی ڕاوەستابوو، دەستبەسەر کرد.

ئەم وێنەیە هۆشیاری بەرزی ژنانی فەلەستینی و تێگەیشتنی کۆمەڵایەتی و سیاسییان نیشان دەدات، کە بەباشی لە بەها و گرنگی خەبات بۆ خاکەکەیان تێگەیشتوون.

ئەم هۆشیارییە بووەتە هۆی دروستبوونی بزووتنەوەکانی ژنان لە بەشێک لە شارەکانی فەلەستین وەک نابلوس و ڕامەڵڵا، بزووتنەوەیەک کە چەندین چالاکیی جۆراوجۆریان هەیە، لەوانە یارمەتیدانی ئەو بنەماڵانەی کە لە هێرشی هێزە داگیرکەرەکاندا زیانیان بەر کەوتووە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە زۆرێک لە ژنان کە ئەندامی ئەو بزووتنەوەیانەن، خۆیان لە هێرش و توندوتیژیی زایۆنیستەکاندا زیانیان بەرکەوتووە، جا زیانی دارایی بێت یان لەدەستدانی کەسێکی ئازیز.

بەشێک لەو ژنە فەلەستینیانەش ساڵانێک لە ژیانیان لە زیندانەکانی ڕژێمی داگیرکەردا بەسەر بردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *