ئۆپەراسیۆنی دژە زایۆنی لە شاری ئەلخەلیل + وێنە

یەکشەممە 30 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 13:31
https://kurdish.iswnews.com/?p=19007

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی چەکداری فەلەستینییەک لە شاری ئەلخەلیل، زایۆنیەک کوژرا و پێنجی دیکەش بریندار بوون.

شەوی رابردوو فەلەستینییەک بە ناوی “محەمەد کامێل ئەلجەباری” لە نزیک شارۆچکەی کریات ئەربعە لە شاری ئەلخلیل لە باشووری کەرتی ڕۆژئاوا تەقەی لە سەربازانی ئیسرائیلی کرد و بەو هۆیەوە زایۆنیەک کوژرا و پێنجی دیکەش بریندار بوون. لەم ئاڵوگۆڕی تەقەیەدا، ئەنجامدەری ئۆپەراسیۆنەکە لەلایەن سەربازانی رژێمی زایۆنیستیەوە کوژرا.

دوای ئۆپەراسیۆنەکە، میدیا عیبریەکان لە کۆبوونەوەی ئەمنیی بەرپرسانی سەربازیی ڕژێمی زایۆنیستی بە ئامادەبوونی وەزیری جەنگ، سەرۆکی ئەرکانی گشتیی سوپا و بەرپرسی شاباک بۆ تاوتوێکردنی دۆخی ئەمنیەتی هەواڵیان دایەوە. دوابەدوای ئەم ڕووداوە، سوپای ئیسرائیل لە ئەلخەلیل و ناوچەکانی دەوروبەری کەوتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە.

شایانی باسە لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵیشدا فەلەستینییەک لە دەروازەی شارۆچکەی مەعالیە ئەدومیم تەقەی لە دوو هێزی ئەمنیی ئیسرائیلی کرد و لە ئەنجامدا یەکێک لەو هێزانە بە سەختی بریندار بوو.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *