نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ەوە شەهیدبوونی ١١٨ فەلەستینی لە کەرتی ڕۆژئاوا ڕاگەیاند

یەکشەممە 30 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 12:52
https://kurdish.iswnews.com/?p=19004

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ کۆمیساریای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ١١٨ فەلەستینی بە گوللەی زایۆنیستەکان شەهیدبوون.

ڕاڤینا شامداسانی وتەبێژی کۆمیساری مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە کۆنفرانسی هەفتانەی خۆی لە جنێڤی سویسرا، شەهید بوونی ١١٨ فەلەستینی لە کەرتی ڕۆژئاوا لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ەوە ڕاگەیاند.

بە وتەی ئەم بەرپرسەی نەتەوە یەکگرتووەکان، ٢٦ لەو شەهیدانە منداڵن و ٥ کەسیان ژنن، کە بە دەستی هێزەکانی ئیسرائیلی لە کەرتی ڕۆژئاوا و قودسی ڕۆژهەڵات کوژراون.

ناوبراو هەروەها وتی کە سێ شەهیدی فەلەستینی لەوانە منداڵێک لەلایەن دانیشتوانی زایۆنییەوە شەهید کراون.

هەر لەم بارەیەوە، کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە “ئیسرائیل” و فەلەستین ڕۆژی پێنجشەممەی هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند کە بەدواداچوون بۆ تۆمەتەکانی ئاپارتاید لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی دەکات.

ئەم کۆمیسیۆنە هەفتەی ڕابردوو ڕاپۆرتی دووەمی خۆی بڵاوکردەوە و داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کۆتایی بە داگیرکاری هەمیشەیی ئیسرائیل بهێنێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *