بەیاننامەی گروپی “عرین الاسود” سەبارەت بە پێکدادانەکانی ئەم دواییەی نابلوس

شەممە 29 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 15:56
https://kurdish.iswnews.com/?p=18990

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ گرووپی خۆڕاگری “عرین الاسود” بەیاننامەیەک سەبارەت ئۆپەراسیۆنی سەربازی بەرەبەیانی سێشەممەی ڕابردووی هێزە تایبەتەکانی سوپای رژێمی زایۆنیستی لە شاری نابلوس بڵاو کردەوە.

لەم بەیاننامەیەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە شەوی هێرشەکەدا فەرماندەکانی گرووپی “عرین الاسود” بە پێی ئەو زانیارییە ئەمنییانەی دەستیان کەوتووە سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر ئەم گرووپە بە مەبەستی ئیستغلالکردنی بۆ هەڵبژاردنەکان لەلایەن لاپید و گانتزەوە، بڕیاریدا مانۆڕێک ئەنجام بدەن و دوژمن بخەنە کەمینێکەوە، بۆ ئەم مەبەستەش هێزەکانی ئەم گرووپە لە ناوچەکانی دەوروبەری بەشە کۆنەکەی نابلوس جێگیر بوون، بۆ ئەوەی هەر لەگەڵ گەیشتنی دوژمن، لە هەموو لایەکەوە هێرش بکەنە سەریان، و ماوەی نێوان ئێمە و دوژمن تەنها ١٠ خولەک بوو، و فەرماندە وەدیع ئەلحوح دەبوایە لەم دوورییەدا پاشەکشەی بکردایە، بەڵام بەهۆی چاندنی هەندێک ئامێر و تەقەمەنی کۆتایی، ئەم کارە دواکەوت.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، هێزەکانی “عرین الاسود” بە چڕی تەقەیان لەو هێزە تایبەتەی ئیسرائیلی کردووە كە پێش هێزەكانی دیكە چوونەتە ناو شاری نابلوس و بە تەقاندنی تەواوی بۆمبە چێندراوەکان سەرجەم ئەو هێزانەیان کوشتووە.

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە هەر کە هێزەکانی دوژمن گەیشتن، فەرماندە بە دەنگی بەرز داوای لە موجاهیدەکان کرد کە ناوچەکە گەمارۆ بدەن و لەم ساتەوەختەوە هێزە تایبەتەکانی یەمام و یەمار و یەسام تەنیا بەدوای هەڵهاتن و رزگارکردنی خۆیاندا بوون، و نەیانتوانی خۆیان بگەینە ئەو موجاهیدانە کە لە ناو ماڵەکەدا پەنایان گرتبوو، بۆیە بۆردومانیان کرد و کاتێک پاشەکشەیان کرد و دوای ئەوەی نەیانتوانی فەرماندەکانی خۆڕاگری و گروپی بێشەی شێرەکان (عرین الاسود) تیرۆر بکەن، و نەیانتوانی هیچ زانیارییەک بەدەست بهێنن، و تەرمی هیچ شەڕڤانێکیان نەدۆزیەوە، تەنانەت هیچ ئامێرێکیشیان دەست نەکەوت، ئیدیعایان کرد کە مەبەست لەم ئۆپەراسیۆنە تەنها تەقاندنەوەی یەکێک لە کارگەکانی بێشەی شێرەکان بووە.

گروپی بێشەی شێرەکان (عرین الاسود) زیادی کرد: دوژمن دوای شەهیدبوونی فەرماندە وەدیع ئەلحوح دڵخۆش بوو و پێی وابوو کە دەتوانێت هەر درۆیەک ببەستێت و وەک هەمیشە فێڵ لە ئیسرائیلییەکان بکات و ئەمجارەش هۆکاری مردنی هێزەکانی، ڕووداوەکانی کەوتنە خوارەوە ئۆتۆمبێل، تەقەکردن بە هەڵە و کەوتن رابگەیەنێت.

ئەم گروپە جەختی لەوە کردەوە: ئێمە لێرەدا دوژمنی زایۆنیستی دەخەینە بەر تاقیکردنەوەیەکی ڕاستەقینە، ئەگەر بەڕاستی لەگەڵ خەڵکی خۆتان ڕاستگۆن، ڤیدیۆی ئۆپەراسیۆنەکە بە تەواوی بڵاوبکەنەوە، بەڵام ئێوە درۆ دەکەن و ئێمە وانەیەکی لەبیرنەکراومان فێرکردوون و ئێمەش دەزانین کە ئێوە درۆزنن و ئەمە ناکەن و ئێمە بە ئیسرائیلییەکان ڕادەگەیەنین کە سەرکردەکانتان درۆتان لەگەڵ دەکەن و بەرەو دۆزەختان دەبەن.

عرین الاسود، بە ئاماژە بەوەی کە لە شەوی ئۆپەراسیۆنەکەدا دەنگی دڵخۆشکەری خەڵکی نابلوسی بیستووە، ڕوونی کردەوە کە فەرماندە وەدیع ئەلحوح نەماوە، بەڵام هەزاران وەدیعی دیکە هەن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *