پێشهاتەکانی سووریا، ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢

پێنجشەممە 27 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 16:58
https://kurdish.iswnews.com/?p=18906

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بارەگایەکی سەر بە هێزە کوردییەکان لە گەڕەکی میسلۆنی شاری قامیشلۆ لە پارێزگای حەسەکە بە هێرشێکی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیاوە کرایە ئامانج و لە ئەنجامدا چوار کەس لەو هێزانە کوژران.

١- حەلەب:
– لە ٢٣ی تشرینی یەکەم، لە میانەی ئۆپەراسیۆنی ئاڵوگۆڕکردنی دیلەکان لە شارۆچکەی ئەلباسوتە لە باشووری شاری عەفرین، ١٣ چەکداری تەحریر شام و ٢٧ چەکداری جەیش ئەلوەتەنی ئاڵوگۆڕ کران.
– لە ٢٤ی و ٢٦ی تشرینی یەکەم، پێگەکانی چەكدارەكانی گوندی كەفەرنۆران لە رۆژئاوای شاری حەلەب، بە هێرشی تۆپخانەیی سوپای سووریا كرانە ئامانج.
– لە ٢٥ی تشرینی یەکەم، پێگەكانی چەكدارەكانی گوندی كەفەرعمە و ئەلقەسر لە رۆژئاوای شاری حەلەب بە هێرشی تۆپخانەكان كرانە ئامانج.

٢- ئیدلب:
– لە ٢٥ی تشرینی یەکەم، پێگەکانی چەکداران لە “ئەلبارە”، “سفۆهن” و “کەنسفرە” لە باشووری ئیدلب، لەلایەن سوپای سووریاوە بە تەقەی تۆپخانەکان کرانە ئامانج.
– لە ٢٣ی تشرینی یەکەم، لە ناوچەکانی شنان، ئەلروەیحە، مجدلیا و بێنین لە باشووری ئیدلب، پێگەکانی چەکداران لەلایەن سوپای سووریاوە کرانە ئامانج.

٣- دەرعا:
لە ٢٤ی تشرینی یەکەم لە ناوچەی تل شەهاب لە پارێزگای دەرعا دوو ئەندامی پێشووی هێزە چەکدارەکان لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە تیرۆرکران.

٤- دێرەزوور:
– لە ٢٣ی تشرینی یەکەم، بەهۆی تەقینەوەی مینێكەوە لە نزیک فڕۆكەخانەی دێرەزوور هاووڵاتییەكی مەدەنی گیانی لەدەست دا.
– لە ٢٣ی تشرینی یەکەم، عەدنان ئەلمعسر، یەكێک لە هێزەكانی سوریای دیموكرات لە شارۆچكەی ئەلسۆبحە لەلایەن چەند چەكدارێکی نەناسراوەوە تیرۆركرا.
– لە ٢٥ی تشرینی یەکەم، بازگەی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە گوندی ئەلرز لەلایەن داعشەوە هێرشی كرایە سەر. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانە گیانی و ماددیەکانی ئەم هێرشە بڵاونەکراوەتەوە.

٥- رەققە:
لە ٢٥ی ئەم مانگە چەكدارانی سەر بە توركیا بە هێرشی تۆپخانەیی رێگای M4 و دەوروبەری عەین عیسایان كردە ئامانج.

٦- حەسەکە:
– لە ٢٤ی تشرینی یەکەم بارەگایەکی سەر بە هێزە کوردییەکان لە گەڕەکی میسلۆنی شاری قامیشلۆ لە پارێزگای حەسەکە بە هێرشێکی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیاوە کرایە ئامانج و لە ئەنجامدا چوار کەس لەو هێزانە کوژران.
– لە ٢٤ی تشرینی یەکەم، هێزەكانی سوپای سووریا رێگرییان لە تێپەڕبوونی كاروانێكی هاوپەیمانی ئەمریكا لە نزیک قامیشلۆ كرد كە لە شەش ئۆتۆمبێلی زرێپۆش پێكهاتبوو.
– لە ٢٤ی تشرینی یەکەم، دەزگای هەواڵگری توركیا تیرۆركردنی “ئەیوب یاقوت”ی راگەیاند، کە یەكێكە لە فەرماندە مەیدانیەكانی هێزە کوردییەکان لە شاری ئەلشەدادی.

٧- دیمەشق:
لە ٢٤ی ئەم مانگە فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ژمارەیەک مووشەکیان ئاراستەی چەند ناوچەیەکی پارێزگای دیمەشقی سووریا کرد و لە ئاکامدا سەربازێکی سووری بریندار بوو. وردەكاریی زیاتر لەم بارەیەوە بڵاونەكراوەتەوە، بەڵام دەگوترێت پێگەكانی سوپای سووریا لە ناوچەی “دیماس” لە رۆژئاوای دیمەشق، یەكێک بووە لە ئامانجەكانی ئەم هێرشە.

٨- لە ٢٥ی ئەم مانگە وەزارەتی بەرگری توركیا كوژرانی شەش ئەندامی هێزە کوردییەکانی لە ناوچەكانی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی و قەڵغانی فورات راگەیاند.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *