شەهید بوونی ٢٩ منداڵی فەلەستینی لە کەرتی ڕۆژئاوا لە سەرەتای ئەمساڵەوە

پێنجشەممە 27 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 13:15
https://kurdish.iswnews.com/?p=18903

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بزووتنەوەی نێودەوڵەتی بەرگری لە منداڵان- لقی فەلەستین لە ڕاپۆرتێکدا لێکۆڵینەوەی لە دەستدرێژی و تاوانەکانی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی بۆ سەر منداڵانی فەلەستینی لە کەرتی ڕۆژئاوا کردووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ٢٩ منداڵی فەلەستینی لە کەرتی ڕۆژئاوا لەگەڵ قودسی ڕۆژهەڵات بە دەستی سەربازانی ئیسرائیلی کوژراون کە ١٠ لەو منداڵانە دانیشتووی پارێزگای جنین بوون.

بزووتنەوەکە هەروەها باس لە برینداربوونی سەدان منداڵی دیکەی فەلەستینی بە تەقەی سەربازانی رژێمی زایۆنیستی کردووە.

ئەم بزووتنەوەیە جەختی لەوە کردەوە کە هەموو ئەم منداڵانە لە بەشی سەرەوەی جەستەوە بە فیشەکی جەنگی لێدراون، ئەمەش دەریدەخات کە سەربازانی ڕژێمی زایۆنیستی بە ئەنقەست و بە نیازی کوشتنیان تەقەیان لێکردووە.

بزووتنەوەی نێودەوڵەتی بۆ بەرگری لە منداڵان- فەلەستین ڕایگەیاندووە کە لێپرسینەوە و سزا نەدانی داگیرکەرانی ئیسرائیلی بۆ کوشتنی منداڵانی فەلەستینی وایکردووە کە بەبێ هیچ رێگرییەک لە تاوانەکانیان دژی منداڵان بەردەوام بن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *