سەرکەوتنی بەشار ئەسەد لە هەڵبژاردنەکانی سوريا
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: بەشار حافز ئەسەد بە بەدەست هێنانی زیاتر لە سەدا ٩٥ی دەنگەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری سوریا، سەرکەوتنی یەکلاکەرەوەی لەو هەڵبژاردنە تۆمار کرد و بوو بە سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە.

بەپێی ئامارەکان، لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری سوریا ١٤ ملیۆن و ٢٣٩ هەزار کەس بەشدارییان کردووە، کە بەشار ئەسەد توانیویەتی بە ڕێژەی ١٣ ملیۆن و ٥٤٠ هەزار و ٣٦٠ دەنگ، واتا ٩٥.١% دەنگەکانی بەدەست بهێنێت.
مەحمود مەرعی، کاندیدێکی دیکەی سەرۆکایەتی کۆماری سوریا هەروەها ٤٧٠ هەزار و ٢٧٦ دەنگی بەدەستهێنا. کاندیدێکی دیکەی ئەو هەڵبژاردنەش بە ناوی عەبدوڵڵا سلوم توانی ٢١٣ هەزار و ٩٦٨ دەنگ تۆمار بکات.
بەم شێوەیە بەشار ئەسەد بۆ ماوەیەکی حەوت ساڵە وەک سەرۆک کۆماری سوريا هەڵبژێردرا. دوای راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردەکان، خەڵک لە شار و ناوچە جیاجیاکانی سوریا بە دەرکەوتنیان لە شەقامەکانی ئەو وڵاتەدا ئاهەنگی سەرکەوتنیان گێڕا.
لێدوانەکان