پێشهاتەکانی فەڵەستین، ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢

چوارشەممە 26 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 20:00
https://kurdish.iswnews.com/?p=18867

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە درێژەی ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە کەرتی ڕۆژئاوا، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، سەربازانی ئەم ڕژێمە ١٨ فەلەستینییان لەوانە محەممەد نابولسی، برای شەهید ئیبراهیم نابولسی و دوو ئەندامی دیکەی هێزەکانی خۆڕاگرییان لە کەرتی ڕۆژئاوا دەستبەسەر کردووە.

– لە ٢٥ی تشرینی یەکەم، دوای هێرشی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر گوندی ساڵح نەبی (د.خ) لە شاری رامەڵڵا، لاوێکی فەلەستینی بەناوی “قوسەی تەمیمی” شەهید بوو.
– لە ٢٥ی تشرینی یەکەم، بەپێی راگەیێندراوی مانگی سووری فەلەستین، لە ئەنجامی پێکدادانی نێوان فەلەستینییەکان و سەربازانی ئیسرائیلی لە کەمپی عایدە لە بەیت لەحم، ١٦ فەلەستینی بریندار بوون.
– لە ٢٥ی تشرینی یەکەم، ژمارەیەکی بەرچاو لە سەربازانی رژێمی زایۆنیستی هێرشیان کردە سەر شاری نابلوس و شەڕێکی چەکداری توند لەم شارەدا ڕوویدا. لە ئەنجامی ئەم ململانێیەدا، وەدیع ئەلحوح، یەکێک لە فەرماندە و دامەزرێنەرانی گرووپی خۆڕاگریی “عرین الاسود” لەگەڵ چوار فەلەستینی دیکە شەهید بوون و ٢٢ کەسیش کە لە نێویاندا چەند هێزێکی ئەمنیی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین تێدابوو، بریندار بوون.
– لە ٢٥ی تشرینی یەکەم، گرووپەکانی خۆڕاگری فەلەستین لە کەرتی غەززە داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ژووری خۆڕاگری هاوبەشیان کرد بەمەبەستی تاوتوێکردنی ڕێگاکانی پشتیوانیکردن لە دانیشتوانی کەرتی ڕۆژئاوا.
– سوپا و پۆلیسی ڕژێمی زایۆنیستی لە ترسی تۆڵەسەندنەوەی گروپی خۆڕاگری “عرین الاسود” لە بەرانبەر تاوانەکانی ئەم دواییەی ڕژێمی زایۆنیستی، کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشیەوە.
– بەپێی ڕاگەیاندنی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی، لە ئۆپەراسیۆنی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ١٨ فەلەستینی لەوانە محەممەد نابولسی برای شەهید ئیبراهیم نابلوسی و دوو ئەندامی دیکەی هێزەکانی خۆڕاگری لە کەرتی ڕۆژئاوا لەلایەن هێزەکانی ئەو رژێمە دەستبەسەر کراون. لەم ئۆپەراسیۆنەدا هەندێک چەک و تەقەمەنیش دەستیان بەسەردا گیراوە.


– لە ٢٥ی تشرینی یەکەم، بەپێی راگەیێندراوی مانگی سووری فەلەستین، لە ئەنجامی پێکدادانی نێوان فەلەستینییەکان و سەربازانی ئیسرائیلی لە نزیک پردی عەتارە لە باکووری رامەڵڵا، حەوت فەلەستینی بریندار بوون.
– ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران هێرشی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر شاری نابلوس لە کەرتی ڕۆژئاوای ئیدانە کرد.
– لە ٢٦ی تشرینی یەکەم، میدیاکانی عیبری هەواڵی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیلیان لە شاری نابلوس لە کەرتی ڕۆژئاوا بڵاوکردەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *