تاڵیبان: پشتیوانی لە خۆڕاگری فەلەستین دەکەین

چوارشەممە 26 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 12:47
https://kurdish.iswnews.com/?p=18856

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ زەبیحوڵڵا موجاهید وتەبێژی حکومەتی تاڵیبانی ئەفغانستان لە دیدارێکدا لەگەڵ ئیسماعیل هەنیە بەرپرسی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی حەماس جەختی کردەوە کە تاڵیبان پشتیوانی لە خۆڕاگری فەلەستین و گەلەکەی دەکات.

زەبیحوڵڵا موجاهید لە تویتێکدا وێنەیەکی کۆبوونەوەکەی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی کە هەردوولا بارودۆخی ئێستای فەلەستین و ئەفغانستانیان تاوتوێ کردووە.

ناوبراو جەختیشی لەوە کردەوە کە حکوومەتی تاڵیبانی ئەفغانستان پرسی فەلەستین بە پرسی هەموو میللەتی ئیسلامی دەزانێت و پشتیوانی لە فەلەستینییەکان دەکات.

وتەبێژی حکومەتی تاڵیبانی ئەفغانستان لە تویتەکەیدا باسی شوێنی ئەم کۆبوونەوەیە نەکردووە. بەڵام بەپێی سەفەری ئەم دواییەی بۆ تورکیا، پێدەچێت ئەم کۆبوونەوەیە لە تورکیا ئەنجام درا بێت.

ئەم دیدارە و ڕاگەیاندنی پشتیوانیی تاڵیبان لە فەلەستین لە کاتێکدایە کە چەند ڕۆژ لەمەوبەر بەشێک لە میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی بانگەشەی ئەوەیان کردبوو کە بەشێک لە کەسایەتییەکانی حکومەتی تاڵیبان، داوای تاوتوێکردنی پرسی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ رژێمی زایۆنیستی کردووە.

کۆبوونەوەی ئەم دواییەی نێوان وتەبێژی تاڵیبان و بەرپرسی نووسینگەی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس، بە تەواوی ئەم بانگەشەی میدیاکانی رژێمی زایۆنیستی ڕەتدەکاتەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *