پاڕانەوەی سەربازی ئیسرائیلی لە گەنجانی ئەلخەلیل: واز بێنن، ماندوو بووین + ڤیدیۆ

سێشەممە 25 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 22:12
https://kurdish.iswnews.com/?p=18849

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیی پاڕانەوەی سەربازێکی زایۆنی لە گەنجانی فەلەستینی لە ناوچەی “ئەلخەلیل”ی کەرتی ڕۆژئاوا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە شێوەیەکی بەرفراوان بڵاوبووەتەوە.

لەم ڤیدیۆیەدا ئەم سەربازەی ڕژێمی زایۆنیستی داوا لە گەنجانی فەلەستینی دەکات خۆڕاگری نەکەن و دەڵێت: ئێمە ماندوو بووین، واز بێنن! بڕۆن…بڕۆن…من ماندوو بووم!

شایانی باسە ناوچە جیاجیاکانی ئەلخەلیل لە باشووری کەرتی ڕۆژئاوا لە دوا ڕۆژەکانی هەفتەی ڕابردوودا، شاهیدی خۆڕاگری و ململانێ بەرفراوانی گەنجانی فەلەستینی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی بوون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *