پێشهاتەکانی ئۆکرانیا، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوای ٤٨ کاتژمێر لە شەڕی قورس، سوپای ئۆکرانیا توانی بەشێک لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای شارۆچکەی باخموت لە باکووری پارێزگای دۆنێتسک لە ژێر دەستی سوپای ڕووسیا کۆنتڕۆڵ بکاتەوە.
١- بەرەبەیانی ٢٢ی تشرینی یەکەم سوپای ڕووسیا بە چەند مووشەكێكی كروز هێرشی كردە سەر دامەزراوەکانی وزەی ئۆكرانیا لە شارەكانی ئۆدێسا، كیێڤ، خمێلنیتسكی، لوتسک و ریڤنە.
٢- ئێوارهی ٢٢ی تشرینی یەکەم سوپای ڕووسیا به چهندین موشهكی كروز و فڕۆكهی بێفڕۆكهوانی شاهێد ١٣٦ و شاهێد ١٣١ (نموونهیهكی بچووكی شاهێد ١٣٦) هێرشی كرده سهر پێگهكانی هێزهكانی ئۆكرانیا له پارێزگاكانی دنیپرۆپیترۆڤسک، زاپۆریژیا و خێرسۆن و میكۆلایڤ.
٣- فڕۆكهیهكی شهڕكهری سوخۆ٣٠ (SU-30)ی سوپای ڕووسیا له ئاسمانی شاری ئیركوتسك لە باشووری ڕووسیا، بههۆی کێشەیەکی تهكنیكیەوە كهوته خوارهوه. لەم ڕووداوەدا دوو فڕۆکەوان گیانیان لەدەستدا و زیان بە خانوویەکی نیشتەجێبوون گەیشت.
٤- لە ئەنجامی هێرشی تۆپخانەکانی سوپای ئۆکرانیا بۆ سەر شاری شێبکینۆ لە بەرەبەیانی ٢٢ی تشرینی یەکەم، زیان بە چەندین مۆڵی بازرگانی و باڵەخانەی دیکە گەیشت و دوو هاوڵاتی مەدەنی کوژران و ١٣ کەسی دیکەش برینداربوون.
٥- ئۆلاف شوڵتز راوێژكاری ئەڵمانیا ناردنی سێ سیستەمی بەرگری IRIS-Tی لە چەند رۆژی داهاتوو بۆ ئۆكرانیا راگەیاند.
٦- لوهانسک:
میدیاکانی ڕووسیا لە هەوڵەکانی هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا بۆ گواستنەوەی کەرەستەی سەربازی و زرێپۆشەکان بۆ میحوەری کرمینا لە پارێزگای لوهانسک بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ هێرشێکی بەرفراوان هەواڵیان دایەوە. لەم ڕووەوە هێرشە گشتییەکانی سوپای ئۆکرانیا لە ناوچەکانی تێرنی و یامپۆلیوکا چڕ بووەتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە (٢٤ی تشرینی یەکەم) سوپای ئۆکرانیا بە سیستەمی مووشەکی هیمارس هێرشی کردە سەر پێگەکانی سوپای ڕووسیا لە شارەکانی ڕۆبیژنێ و ئۆسڤاتۆڤ.
٧- خێرسۆن:
بەپێی لێدوانی دەسەڵاتدارانی خۆجێی، سوپای ڕووسیا هێرشی سوپای ئۆکرانیای بۆ سەر ناوچەکانی بروسکینسکی، کۆسترۆما و کالینیوسکە لە کەناری ڕووباری ئینگۆلێتس بەرپەرچداوەتەوە.
٨- دۆنێتسك:
میدیاکانی ئۆکرانیا بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی کارگەی قیر لە نزیک باخموت، بانگەشەی ئەوەیان کرد کە ڕووسەکان لەم شارۆچکەیە دەرکراون. دوای پێشڕەویی ڕووسیا لە میحوەرەکانی باشووری سەڤەرۆدۆنێتسک و لیسیچانسک لە چەند مانگی ڕابردوودا، دوو مانگە ململانێی لەم کارگەیە بەردەوامە و دوێنێ سوپای ئۆکرانیا توانی دوای ٤٨ کاتژمێر شەڕی قورس کۆنتڕۆڵی بکاتەوە.
لێدوانەکان