یەحیا سنوار: زیاتر له ٥٠٠ کیلۆمەتر تونێلمان لە غەزە هەیە + ڤیدیۆ و وێنە

هه‌ینی 28 ئایار 2021 - 11:49
https://kurdish.iswnews.com/?p=1881

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا بە ئامادەبوونی پەیامنێرانی ناوخۆیی و دەرەکی، یەحیا سنوار بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حەماس لە کەرتی غەزە، چەندین زانیاری لەسەر شەڕی ئەم دواییە و باردۆخی کەرتی غەزە خستە ڕوو.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا بە ئامادەبوونی پەیامنێرانی ناوخۆیی و دەرەکی، یەحیا سنوار بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حەماس لە کەرتی غەزە، چەندین زانیاری لەسەر شەڕی ئەم دواییە و باردۆخی کەرتی غەزە خستە ڕوو.

سنوار لە سەرەتای قسەکانیدا سڵاو و رێزی ئاراستەی دانیشتووانی قودس و بەرگریکارانی مزگەوتی ئەقسا کردەوە کە بۆ پشتگیری لەم شوێنە پیرۆزە لەسەر شەقامەکان ئامادە بوون و ڕووبەڕووی هێزەکانی رژێمی ئیسرائیل بوونەتەوە.

ناوبراو بە ئاماژەدان بە شەڕی ١١ ڕۆژەی غەزە ووتی: بەرخۆدانی فەلەستین توانای ئەوەی هەیە لە هەر خولەکێکدا سەدان مووشەک بە مەودای ١٠٠ تا ٢٠٠ کیلۆمەتر بەرەو دوژمنی زایۆنستی بهاوێژێت و لە کاتژمێرەکانی کۆتایی شەڕەکەشدا توانای هاوێشتنی ٣٠٠ مووشەک بە ئاڕاستەی تەلئەبیبی هەبوو.
کاتێک کە داگیرکەرانی زایۆنیستی بێ رێزیان بەرامبەر بە مزگەوتی ئەقسا کرد، بەرخۆدانی فەلەستین بە ئاگر و مووشەک وەڵامیانی دایەوە تا جیهان بزانێت مزگەوتی ئەقسا پیاوانێکی هەیە کە دەیپارێزن.

یەحیا سنوار هەروەها ووتی کە بەرخۆدان لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین زیاتر لە ١٠ هەزار ئیستیشهادی هەیە کە ئامادەن لە ئەگەری دەستدرێژی رژێمی زایۆنستی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا، وەڵامیان بدەنەوە.

سنوار ئاماژەی بە شکستی هەواڵگری ڕژێمی زایۆنستی لەم شەڕەدا کرد و وتی: بە پێچەوانەی بانگەشەی ئیسرائیل، بەرخۆدان لە غەزە زیاتر لە ٥٠٠ کیلۆمەتر تونێلی هەیە و ڕێژەی ئەو زیانانەی کە لەم شەڕەدا بەر ئەو تونێلانە کەوتووە لە سەدا پێنج زیاتر نییە.
سوپای زایۆنیستی جگە لە شەهیدێکی گەورە، لە تیرۆرکردنی فەرماندە سەرەکییەکانی بەرخۆدان لە غەزە سەرکەوتوو نەبوو و تاکە سەرکەوتنێک کە بەدەستی هێنا، وێرانکردنی ماڵی خەڵکی سیڤیل و کوشتنی منداڵان بوو.

بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حەماس دەربارەی بانگەشەی هێرشی زەمینی ئیسرائیل، ووتی: هێزە هەواڵگرییەکانمان ئاگاداری پلانی ڕژێمی داگیرکەر بوون و ئاگاداری ئەوە بووین کە هیچ هێرشی زەمینی ئەنجام نادرێت.
ڕژێمی داگیرکەر هەروەها لە لێدانی کەسایەتیە پلە دووەم و سێیەم و چوارەمی حەماسیش شکستی هێنا، و کۆی شەهیدەکانمان لەم شەڕەدا ٥٧ کەس لە هێزەکانی ئەلقەسام و ٢٢ کەسیش لە کەتیبەکانی قودس بوو.

یەحیا سنوار لە بەشێکی تری قسەکانیدا ووتی: هەر وەک ئەبو عوبەیدە ووتەبێژی کەتیبەکانی ئەلقەسام ووتی، هاوێشتنی هاوکاتی ٢٥٠ ڕۆکێت بەرەو تەلئەبیب، بۆ ئێمە لە ئاو خواردنەوە ئاسانتر بوو.
دوایین زنجیرە موشەکی کە نزیکەی ٣٠٠ موشەک دەبوون و بە نیازی هاوێشتنیان بەرەو تەلئەبیب بووین، لە بەرواری بەسەر چوونیان زۆری نەما بوو و تەنها ویستمان لە کۆڵی بکەینەوە و هێشتا مووشەکە نوێ و وێرانکەرەکانمان بەکارنەهێناوە.

دوای کۆتایی هاتنی کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی، یەحیا سنوار بە پێ بەرەو ماڵەکەی بەڕێ کەوت و لە رێگاش لەگەڵ خەڵکەوە دیدار و قسەی کرد.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە رژێمی زایۆنیستی هەڕەشەی تیرۆرکردنی ناوبراوی کرد بوو.

یەحیا سنوار لە قسەکانیدا ٦٠ خولەک مۆڵەتی دا بە وەزیری جەنگی رژێمی زایۆنیستی بۆ تیرۆرکردنی تا لە کاتی ڕۆشتنی بەرەو ماڵەکەی تیرۆری بکەن!
ناوبراو بە ئاماژە بە تەلئەبیب ووتی: ئێوە هەڕەشەتان کرد، بەڵام من لە بەرامبەر میدیاکانەوە ئامادەبووم و بە ئازادی تەواو و بە ئاسانی لە شوێنێک بۆ شوێنێکی تر دەڕۆم.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *