پێشهاتەکانی فەڵەستین، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢

دووشەممە 24 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 20:20
https://kurdish.iswnews.com/?p=18809

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەپێی میدیاکانی عیبری، ٣٠ هەزار فیشەک لە کۆگای چەکی یەکێک لە بنکەکانی سوپای ئیسرائیل لە باشووری فەلەستینی داگیرکراو دزراوە.

– بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی حەماس هێرشی جەنایەتکارانەی ئەم دواییەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر خاکی سووریای شەرمەزار کرد.
– لە ٢١ی تشرینی یەکەم، فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی زایۆنیستی ژمارەیەک مووشەكیان ئاراستەی دەوروبەری دیمەشق كرد. بەپێی زانیارییەكان، رژێمی زایۆنیستی بە تەقاندنی مووشەک لە لای باكووری رۆژهەڵاتی دەریاچەی تەبەریا چەند ناوچەیەکی دەوروبەری شاری دیمەشقی كردۆتە ئامانج. ئەم هێرشە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
– لە ٢١ی تشرینی یەکەم، بەپێی ڕاگەیاندنی مانگی سووری فەلەستین، لە ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەکانی نێوان فەلەستینییەکان و سەربازانی رژێمی زایۆنیستی لە باشووری نابلوس، ٧٨ کەس بریندار بوون.
– بە وتەی پەیامنێری ڕادیۆی سوپای زایۆنیستی، زیاتر لە ١٠ گەشتی ئاسمانی فەلەستینی داگیرکراو بۆ هیندستان بەهۆی ڕێگە نەدانی عومان بە بەکارهێنانی ئاسمانی ئەو وڵاتە لەلایەن فڕۆکەکانی ئیسرائیلی هەڵوەشاوەتەوە.
– لە ٢١ی تشرینی یەکەم، لە ئەنجامی هێرشی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر جنین، فەلەستینییەک بە ناوی “سەڵاح ئەلبەریکی” بە تەقەی سەربازانی زایۆنی شەهید بوو و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
– لە ١٩ی تشرینی یەکەم، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی چەکداری لاوێکی فەلەستینی بە ناوی “عادی ئەلتەمیمی” لە نزیک شارۆچکەی معالیە ئادومیم لە قودسی داگیرکراو، یەکێک لە هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیلی بە سەختی بریندار بوو.
– بە گوێرەی میدیاکانی عیبری ٣٠ هەزار فیشەک لە کۆگای چەکی یەکێک لە بنکەکانی سوپای ئیسرائیل لە باشووری فەلەستینی داگیرکراو دزراون. پۆلیسی ئەم ڕژیمە لەم بارەیەوە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.
– به‌رپرسی پێشووی ده‌زگای ئاسایشی ناوخۆی ڕژێمی زایۆنیستی (شاباک) هۆشداری دا له‌ مه‌ترسییه‌كانی ئه‌گه‌ری شه‌ڕی ناوخۆیی به‌ هۆی ناكۆكییه‌ به‌ربڵاو و بێوێنه‌كان له‌ كۆمه‌ڵگای زایۆنی.
– سەرۆک وەزیرانی رژێمی زایۆنیستی یائیر لاپید ڕایگەیاند کە ڕەنگە لە ئەگەری شکستی بنیامین نەتانیاهۆ لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی کنێست، لیکود ئەنجامی هەڵبژاردنەکان قبوڵ نەکات.
– لە ٢٣ی تشرینی یەکەم، لە ئەنجامی تەقینەوەی ماتۆڕسکلێکی بۆمڕێژکراو کە لەلایەن سیخوڕێکی ئیسرائیلەوە لە بەشی کۆنی شاری نابلوس چێندراو بوو، “تامر کیلانی” یەکێک لە فەرماندەکانی گرووپی خۆڕاگری “عرین الاسود” شەهید بوو. ئەم گرووپە به‌ڵێنی داوه‌ وه‌ڵامی ئه‌م تاوانه‌ی بە گورزێکی سه‌خت له‌ داگیرکەرانی ئیسرائیلی بدات.
– بە ڕەزامەندی کابینەی ڕژێمی زایۆنیستی، هەرتزی هالوی وەک سەرۆک ئەرکانی گشتیی سوپای ئیسرائیل هەڵبژێردرا.
– لە ٢٤ی تشرینی یەکەم، سەربازانی رژێمی زایۆنیستی هێرشیان كردە سەر گوندی ئەلعەراقیب لە ناوچەی ئەلنەقب و ئەم گوندەیان بۆ ٢٠٨مین جاری لەسەر یەک وێران كرد.
– لە ٢٣ی تشرینی یەکەم، مەحمود عەباس، سەرۆکی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ عەبدولمەجید تەبون، سەرۆککۆماری جەزائیر ئەنجامدا.
– لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٩ فەلەستینی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنی بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی دژە زایۆنی لە کەرتی ڕۆژئاوا دەستبەسەر کراون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *