پێشهاتەکانی سووریا، ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزەکانی سوپای سووریا ڕێگرییان لە تێپەڕبوونی کاروانێکی هێزەکانی ئەمریکا لە خاڵی پشکنینی تل ئەللبن لە نزیک شاری تل تەمر لە پارێزگای حەسەکە کرد.
١- حەلەب:
لە ٢٣ی تشرینی یەکەم، پێگەکانی چەكدارەكانی گوندی كفر تەعال لە رۆژئاوای شاری حەلەب لەلایەن تۆپخانەكانی سوپای سووریاوە كرانە ئامانج.
٢- ئیدلب:
– لە ٢١ی تشرینی یەکەم، پێگەکانی هێزە چەکدارەکان لە ناوچەی ئەلرویحە و حەرش بێنین لە باشووری ئیدلب، بە هێرشی تۆپخانەیی سوپای سووریا کرانە ئامانج.
– لە ٢٢ی تشرینی یەکەم، پێگەکانی چەکداران لە ناوچەی “ئەلنیرب” بە هێرشی تۆپخانەکانی سوپای سووریا کرانە ئامانج.
– لە ٢٢ی تشرینی یەکەم، کاروانێکی هەڵگری هاوکاری مرۆیی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان کە ١٧ بارهەڵگریان تێدابوو، دوای تێپەڕین بە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حکوومەتی سووریا و دەروازەی تەرنەبە، چوونە ناو ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزە چەکدارەکانی پارێزگای ئیدلب.
٣- دەرعا:
– لە ٢٠ی تشرینی یەکەم، یەکێک لە هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە گەڕەکی ئەلمەنشیەی شاری دەرعا بە دەستی چەکدارانی نەناسراوەوە کوژرا.
– لە ٢٠ی تشرینی یەکەم، یەکێک لە فەرماندە مەیدانییەکانی داعش کە لە لایەن گرووپە خۆجێیەکانی شاری جاسم سەر بە پارێزگای دەرعا دەستبەسەر کرابوو، لە سێدارە درا.
٤- دێرەزوور:
– لە ٢٢ی تشرینی یەکەم، پێگەکانی هێزەکانی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر لە پارێزگای دێرەزووری سووریا بە ژمارەیەک درۆنی ئینتحاری کرایە ئامانج. تا ئێستا هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە، و هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانی ئەم هێرشەوە بڵاونەکراوەتەوە.
– لە ٢٣ی تشرینی یەکەم، گروپی تیرۆریستی داعش لە بەیاننامەیەکدا هێرشی بۆ سەر یەکێک لە بارەگاکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە گوندی زەمان سەر بە شاری بەسرە راگەیاند. بە گوێرەی میدیاکانی نزیک لە هەسەدە، ئەم هێرشە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
٥- رەققە:
لە ٢١ی تشرینی یەکەم، گرووپی تیرۆریستی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە بەئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە شاری عەین عیسا لە ئەستۆ گرت.
٦- حەسەکە:
لە ٢١ی تشرینی یەکەم، هێزەکانی سوپای سووریا ڕێگرییان لە تێپەڕبوونی کاروانێکی هاوپەیمانی ئەمریکا کە لە ٥ زرێپۆش پێکهاتبوو لە خاڵی پشکنینی تل ئەللبن لە نزیک شاری تل تەمر لە حەسەکە کرد.
٧- دیمەشق:
لە ٢١ی تشرینی یەکەم، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ژمارەیەک مووشەكیان ئاراستەی چەند ناوچەیەکی دیمەشق كرد. بەپێی زانیارییەكانی سەرچاوە سەربازییەکانی سووریا، رژێمی زایۆنیستی چەند مووشەكێكی لە لای باكووری رۆژهەڵاتی دەریاچەی تەبەریا ئاراستەی چەند شوێنێکی دەوروبەری شاری دیمەشق کرد. ئەم هێرشە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
لێدوانەکان