رژێمی زایۆنستی دانیشتوانی شێخ جەراح ناچار بە جێهێشتنی ئەو گەڕەکە دەکات + ڤیدیۆ

پێنجشەممە 27 ئایار 2021 - 16:04
https://kurdish.iswnews.com/?p=1874

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بەردەوامن لە فشار خستنە سەر دانیشتووانی گەڕەکی شێخ جەراح و ناچار کردنیان بە جێهێشتنی ئەو گەڕەکە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بەردەوامن لە فشار خستنە سەر دانیشتووانی گەڕەکی شێخ جەراح و ناچار کردنیان بە جێهێشتنی ئەو گەڕەکە.

دانیشتوانی گەڕەکی شێخ جەراح لەبەر نیازی زایۆنییەکان بۆ دەستبەسەر داگرتنی ئەو گەڕەکە بە قازانجی دانیشتوە جولەکەکان، رووبەڕووی هەڕەشە و توندوتیژی هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی دەبنەوە و ئەو رژێمە بە دانانی بەربەست کێشە بۆ هاتووچۆی دانیشتووانی ئەو گەرەکە دروست کردووە.

لەلایەکی دیکەوە و لەبەر ئەوەی زایۆنییەکان بە نیازی دەستبەسەر داگرتنی ٥١ خانووی فەلەستینیەکان لە گەرەکەی “بطن الهوی” لە باشوری مزگەوتی ئەقسا ـن، گردبوونەوەیەک لەلایەن دانیشتوانی ئەو گەڕەکە لە بەردەم دادگای ناوەندی قودس کە بڕیار وا بوو لەسەر ئەو دۆسیە کۆببێتەوە، بەڕێوەچوو کە دوای هێرشی هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر گردبوونەوەکە، دانیشتنی دادگا بۆ کاتێکی تر دوا خرا.

لە ماوەی چەند ڕۆژی رابردوو پۆلیسی رژێمی زایۆنیستی زیاتر لە ٢٥٠ کەس لە دانیشتوانی ناوچە داگیرکراوەکانی ١٩٤٨ی لەبەر بەشداری کردنیان لە خۆپیشاندانەکان و ئالۆزییەکانی ئەم دواییەدا دەسبەسەر کردووە، کە بە پێی زانیارییەکان ژمارەی فەلەستینە دەسبەسەر کراوەکان لە ماوەی دوو هەفتە رابردوو ١٥٥٠ کەس دەبێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *