تیرۆرکردنی یەکێک لە فەرماندەکانی گروپی “عرین الاسود” لە شاری نابلوس + ڤیدیۆ

یەکشەممە 23 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 09:41
https://kurdish.iswnews.com/?p=18739

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە “تامر کیلانی” یەکێک لە فەرماندەکانی گرووپی خۆڕاگری “عرین الاسود”ی لە بەشی کۆنی نابلوس لە کەرتی ڕۆژئاوا تیرۆر کرد.

ئەم گرووپە لە بەیاننامەیەکدا، وێڕای سەرەخۆشی لە شەهیدبوونی کیلانی، ناوبراویان وەک یەکێک لە خەباتکارە بەناوبانگەکانیان ناو بردووە و جەختیان لەوە کردووەتەوە کە کیلانی لە ئەنجامی تەقینەوەکەی بەشی کۆنی نابلوس شەهید بووە.

هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ڕێگەی ماتۆڕسکلێکی بۆمبڕێژكراوەوە و تەقینەوەی بۆمبەکە لە کاتی تێپەڕبوونی کیلانی لە بەشی کۆنی نابلوسدا، ناوبراویان شەهید کردووە.

گرووپی “عرین الاسود” به‌ڵێنی داوه‌ کە وەڵامی ئەم تاوانه‌ بە گورزێکی قورس له‌ داگیرکه‌رانی ئیسرائیلی بداتەوە.

گرووپی “عرین الاسود” گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە ساتەوەختی دانانی ماتۆڕسکلە بۆمبڕێژكراوەکە لەلایەن یەکێک لە سیخوڕەکانی ئیسرائیلی بڵاوکردووەتەوە.

ساتی شەهید بوونی تامر کیلانی
بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *