هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی کرایە سەر پێگەکانی هاوپەیمانی ئەمریکی لە دێرەزوور

شەممە 22 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 23:30
https://kurdish.iswnews.com/?p=18734

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ پێگەکانی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرکردایەتی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر لە پارێزگای دێرەزووری سووریا لە هێرشێکی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی کرایە ئامانج.

کەمێک کاتژمێرێک پێش ئێستا پێگەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرکردایەتی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر لەلایەن گروپەکانی خۆڕاگری بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرایە ئامانج. تا ئێستا هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە، هەروەها هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانی ئەم هێرشەوە بڵاونەکراوەتەوە.

شایانی باسە لە ١٨ی ئەیلولی ئەمساڵیشدا پێگەکانی ئەو هێزانە لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر بە چەند موشەکێکەوە کرابوو ئامانج.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *