ڕژێمی زایۆنی ئامادەیی خۆی بۆ واژۆکردنی ڕێککه‌وتنی دیاریکردنی سنوورە دەریاییەکان راگەیاند

شەممە 22 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 22:06
https://kurdish.iswnews.com/?p=18731

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوابەدوای ڕێککەوتنی سەرەتایی لوبنان و ڕژێمی زایۆنیستی لەگەڵ ڕەشنووسی ڕێککەوتنی پێشنیارکراوی ئەمریکا لە دۆسیەی دیاریکردنی سنوورە دەریاییەکان، میدیاکانی ئەم ڕژێمە ڕایانگەیاند کە تەلئەبیب ئامادەیە ڕۆژی چوارشەممە یان پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە ڕێککەوتنەکە واژۆ بکات.

کەناڵی ١٢ی ڕژێمی زایۆنیستی ئەمڕۆ (شەممە) ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنیستی بە “ئامۆس هۆکشتاین” نوێنەری ئەمریکا ڕاگەیاندووە کە تەلئەبیب ئامادەیە بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنی دیاریکردنی سنوورە دەریاییەکان لەگەڵ لوبنان لە ڕۆژی چوارشەممە یان پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە بڕیارە ئەم ڕێککەوتنە لە بارەگای هێزەکانی ئاشتیپارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕەس ئەلناقورە واژۆ بکرێت.

لە ١٣ی تشرینی یەکەم، میشێل عەون سەرۆککۆماری لوبنان بە فەرمی رێککەوتنی ئەو وڵاتەی بۆ دیاریکردنی سنوورە دەریاییەکان لەگەڵ ئیسرائیل راگەیاند.
پێشتر کابینەی ئەمنی ڕژێمی زایۆنیستی بە ئامادەبوونی سەرۆک وەزیرانی کاتی ئەم ڕژێمە، ڕەشنووسی ڕێککەوتنی تایبەت بە دیاریکردنی سنوورە دەریاییەکانی نێوان فەلەستینی داگیرکراو و لوبنانی پەسەند کرد.

“ئامۆس هۆكشتاین” نێوەندگیری ئه‌مریكی كه‌ به‌رپرسی دانوستانەکانی ناڕاسته‌وخۆی نێوان حكومه‌تی لوبنان و ڕژێمی زایۆنیستی بوو، له‌ ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییەکانی سنوورە دەریاییەکانی نێوان لوبنان و ڕژێمی زایۆنیستی چه‌ندین جار سه‌فه‌ری به‌یرووت و ته‌لئه‌بیب كرد، و دواجار چەند ڕۆژ لەمەوبەر بۆ چەندەمین جار ڕەشنووسی پێشنیاری ڕێککەوتنی پێشکەش بە دەسەڵاتدارانی لوبنان و بەرپرسانی ڕژێمی زایۆنیستی کرد سەبارەت بە دیاریکردنی سنوورە دەریاییەکانی نێوان لوبنان و فەلەستینی داگیرکراو و کەڵک وەرگرتن لە سەرچاوەکانی وزە لەم ناوچەیەدا، کە تەلئەبیب ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو و بەیروت ڕۆژێک دواتر ڕەزامەندی کۆتاییان ڕاگەیاند.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *