ململانێی نێوان تاڵیبان و هێزەکانی عەلیپوور لە بێهسود بووە هۆی ئاوارەبوونی دەیان کەسی مەدەنی

شەممە 22 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 16:33
https://kurdish.iswnews.com/?p=18721

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوای شەڕ و پێکدادانی نێوان تاڵیبان و هێزەکانی بەرەی خۆڕاگری بۆ دادپەروەری بە فەرماندەیی عەبدولغەنی عەلیپوور ١٦ کەس کوژران و برینداربوون.

دوای هێرشی تاڵیبان بۆ سەر گردبوونەوەی هێزەكانی بزووتنەوەی خۆڕاگری بۆ دادپەروەری لە ژێر فەرماندەیی عەبدولغەنی عەلیپوور، لە پارێزگای مەیدان وەردەک، پێکدادان لە نێوان دوو لایه‌ن ڕوویدا. لە ئەنجامی ئەم ململانێیەدا ٨ کەس لە هێزەکانی تاڵیبان کوژران و ٥ کەسی دیکەش بریندار بوون. هه‌روه‌ها سێ ئه‌ندامی هێزه‌كانی عه‌لیپور له‌وانە جێنشینه‌كه‌ی ناسراو بە “محه‌مه‌د عه‌لی ڕه‌زمه‌نده‌” کوژران.

دوای ئەم ململانێیە، تاڵیبان هێرشی کردە سەر گوندەکانی تەکێتۆ و ئابلیس لە شاری حسەی دووەمی بێهسود و دوای سووتاندنی چەند خانوویەک بە تۆمەتی هاوکاری و داڵدەدانی هێزەکانی عەلیپور، ٢٠ بنەماڵەیان ناچار کرد ناوچەکە جێبهێڵن و لە ئەنجامدا چەندین کەسی سڤیل دەستگیرکران و ژمارەیەکیش برینداربوون.

ئەمە یەکەم ململانێی نێوان هێزەکانی بزووتنەوەی خۆڕاگری بۆ دادپەروەری و تاڵیبانە کە دوای هاتنە سەر دەسەڵاتی ئەم گروپە لە ئەفغانستان ڕوویداوە. لە سەردەمی حکومەتی پێشووی ئەفغانستاندا، هێزەکانی عەلیپور لە ڕووبەڕووبوونەوەی تاڵیبان و کۆچیەکان (هۆزەکانی هاوپەیمانی تاڵیبان) و دابینکردنی ئاسایش بۆ ناوچەکانی هەزارە (شیعە و سوننە) لە مەیدان وەردەک سەرکەوتوو بوون.

بزووتنەوەی خۆڕاگری بۆ دادپەروەری، لەژێر فەرماندەیی عەبدولغەنی عەلیپوور لە هێزە ناوخۆیی و جەماوەرییەکانی شارۆچکەکانی حسەی یەکەم و دووەمی بێهسود پێکهاتووە، کە لە ساڵی ٢٠١٣ەوە لە ناوچەکانی ناوەڕاستی ئەفغانستان دەستیان بە چالاکی کردووە. ئەم گرووپە لە خەڵکی هەزارە و بەشێکی هێزەکانی پێشووی حیزبی یەکڕیزی ئیسلامی پێکهاتووە و لەژێر کاریگەری عەبدولعەلی مەزاریدان.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *