مانۆڕی سەربازی ڕژێمی زایۆنیستی لە سنوورەکانی لوبنان

پێنجشەممە 20 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 20:45
https://kurdish.iswnews.com/?p=18684

سوپای ڕژێمی زایۆنیستی ده‌ستپێکردنی مانۆڕێکی سه‌ربازی له‌ ناوچه‌کانی باکووری خاکی فەلەستینی داگیرکراو ڕاگه‌یاند.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئەمڕۆ پێنجشەممە سوپای رژێمی زایۆنیستی دەستپێکردنی مانۆڕێکی سەربازیی لە نزیک سنوورەکانی لوبنان راگەیاند کە ماوەی هەفتەیەک دەخایەنێت.

بە گوێرەی ماڵپەڕی ناوەندی راگەیاندنی فەلەستین، سوپای رژێمی زایۆنیستی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە ئەم مانۆڕە بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت و پێنجشەممەی داهاتوو کۆتایی پێدێت و نابێت دانیشتووان نیگەران بن لە دەنگی تەقینەوەکانی ناوچەکە.

سوپای زایۆنیستی هەروەها رایگەیاندووە کە ئەم مانۆڕە پێشوەختە پلانی بۆ دانراوە و بڕیارێکی نوێ نییە.

ئەم مانۆڕە سەربازییە لە کاتێکدا بەڕێوەدەچێت کە زایۆنیەکان ڕۆژی سێشەممە لە باشووری خاکی داگیرکراو لە بیابانی نەقب و ناوچەی “وادی عەربە” و ناوچەکانی نزیک شاری “ئیلات” دەستیان بە مانۆڕێکی هاوشێوە کردبووەوە کە ئەمڕۆ کۆتایی هات.

مانۆڕەکەی ئەمڕۆ لە سنوورەکانی لوبنان لە دۆخێکدا بەڕێوەدەچێت کە لایەنەکانی دژبەری کابینەکەی یائیر لاپید لەوەی کە ناوبراو لە بەرامبەر هەڕەشەکانی حزبوڵڵای لوبنان ناچار بووە ڕازی بە رێککەوتنی دیاریکردنی سنوورە دەریاییەکان لەگەڵ لوبنان بێت، زۆر توڕەن و پێدەچێت ئەم مانۆڕە بۆ کەمکردنەوەی ئەم ناڕەزایەتیانە ئەنجام بدرێت.

لە هەمان کاتدا دۆخی ئەمنی کەرتی ڕۆژئاوا بۆ زایۆنیستەکان زۆر ئاڵۆز بووە. شەوی چوارشەممە، پاش نزیکەی دە ڕۆژ گەڕان و پشکنین، ئەنجامدەری ئۆپەراسیۆنی شەعفات لە ئۆپەراسیۆنێکی دیکە لەلایەن سەربازانی ئەو رژێمەوە شەهید کرا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *